مەسرور بارزانی: پابەندین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەبەردەم ئافرەتان
- کوردستان
- 8 ئازار

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پابەندین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەبەردەم ئافرەتان.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانە و لەم ڕۆژەدا لە هەرێمی كوردستان وێڕای بڵاوكردنەوەی پەیامی پیرۆزبایی لەلایەن سەركردە و بەرپرسانی باڵاوە،چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.
بڵاوكراوەی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند:
- بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی دیاری ئافرەتانی کوردستان لە مێژووی گەلی کوردستاندا هەیە کە هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتیی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون.
- جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و پابەندیشین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان و بەرزکردنەوەی ڕێژە و ئاستی بەشداریان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن ، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک لە دژی ئافرەتان.
- هەشتی مارس پیرۆز بێت و هیوای پێشکەوتنی زیاتر بۆ ئافرەتانی کوردستان دەخوازم.
باکگراوند: لە ساڵی 1975ـەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم ڕۆژەی وەک ڕۆژی جیهانی ئافرەتان دیاریکردووە، بەڵام لە ساڵی 1977 نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتانی ئەندام کرد، ڕۆژی 8ـی مارس وەک ڕۆژی پشوو بۆ ئافرەتان بناسێنن، لەو کاتەوە ساڵانە بۆنەی جیاواز بۆ ئەو ڕۆژە ڕێک دەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






