
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لە بەغدا سەرقاڵی کردنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاون
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو شەپۆڵێكی بارانبارینی چڕ شاری بەغدای گرتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە شەقام و كۆڵەكانەكان دروستبوو، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان ژێرئاوكەوتن.
وێنە گەورەكە: شەپۆڵی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست ڕووی لە عێراق كردووە كە بەهۆیەوە بارانبارین پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی گرتووەتەوە، تا دەگاتە ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیانیش. شەپۆڵەكە شاری بەغدای بەشێوەیەكی چڕتر گرتووەتەوە بەراورد بە ناوچەكانی دیكە. هاوكات ڕێژەی شێ بەرزبووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی خشتەی كەشناسیی عێراق، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڕی بارانبارین لە شاری بەغدا 72 ملم بووە كە زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی تۆماركراوە بەراورد بەناوچەكانی دیكەی عێراق، هەروەها زۆرترین ڕێژەی بارانبارینە كە ئەمساڵ تۆماركرابێت.
چی ڕوویدا: زۆربەی شەقام و كۆڵانەكانی پایتەختی عێراق ژێرئاو كەوتن، تیمەكانی شارەوانی و بەرگریی شارستانی لەڕێگەی ئەمانەی بەغداوە، لە شەوی ڕابردووەوە سەرقاڵی كردنەوەی ئاوەڕۆی شەقامەكانن، هاوكات لەڕێگەی تەنكەرەوە ئاوی باران ڕادەكێشن. ئەمانەی بەغدا دەڵێت، هۆكاری دروستبوونی لافاوەكە، بارینی بارانێكی زۆر بووە لە ماوەیەكی كورتدا، بێ ئەوەی وردەكاری زیانە ماددییەكان ئاشكرا بكات.
لێكەوت و زیانەكان: بەهۆی پەنگخواردنەوەی ئاو، جووڵەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان پەكی كەوتووە، هاوكات پرۆژەكانی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس كە ئێستا لە شاری بەغدا لەژێر جێبەجێكردندان و تەواو نەكراون.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕاددەی شێ و كەمبوونەوەی ئاستی بینین، هەروەها هۆشداریش دەدات لە هاتنی شەپۆڵی خۆڵبارین و بارانی پچڕ پچڕ بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






