
ڕۆژی جلی نەتەوەیی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی میللەتانی جیهان، نەتەوەی كورد خاوەنی كولتوور و دابونەریتی تایبەت بە خۆیەتی و هێشتنەوەی جلوبەرگی ڕەسەن دەبێتە ڕەمزێكی نەتەوەیی و سەروەری بۆ گەلان.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 10ـی مانگی ئادار وه‌ك رۆژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پۆشینی جلی كوردی دیاریكراوه، هاووڵاتییان به پۆشینی جلی كوردی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرن، زۆربه‌ی قوتابخانه و زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و داموده‌زگا حكومی و تایبه‌ته‌كان به جلی كوردییه‌وه ده‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان.
بەڵگەنامە مێژووییەكان: جلی كوردی یه‌كێكه له‌و جلوبه‌رگه ڕه‌سه‌نانه‌ی جیهان كه مێژووێكی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه، به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه دهسكهوتووهكان مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ماده‌كان ده‌گه‌رێته‌وه. هەروەها ئەو جلوبەرگەی لەسەر شوێنەوارە بەردینەکانی شاخی بێستون دۆزراوەتەوە، هەمان ئەو شەڕواڵەیە کە ئێستا کوردانی فەیلی لەبەری دەکەن. ئەمەو ئەو کەمەربەند و پشتێنەی کە زەردەشتییەکان پێش زانین لەناوقەدیان ئاڵاندووە، هەمان ئەو پشتێنەیە کە لە جلوبەرگی کوردی‌دا هەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: جلی كوردی وێڕای مۆركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی، هه‌یبه‌ت و پایه به‌و كه‌سه ده‌دات كه ده‌یپۆشێت ئەمەش بە تەواوی لە نامەکانی گەڕیدە ئەوروپییەکاندا ڕەنگیداوهتەوە.
پێدراوە ڕاستییەكان: له ماوه‌ی هه‌زاران ساڵدا هیچ كات كورد جلی كوردی له‌خۆی دانه‌بڕیوه، له هه‌موو ژیانیان و شایی و شین‌دا له‌به‌ریان كردووه، سه‌ركرده و میرنشینه‌كان هه‌میشه به شانازییه‌وه له‌به‌ریان كردووه. هاوكات له قۆناغه‌كانی شۆڕش و خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورددا، جلی سه‌ربازیش بووه.
زانیاریی زیاتر: جلی کوردی لەڕووی شێواز و پۆشینەوە، لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیكه‌ی کوردستان جیاوازە. هاوكات هه‌ر لە پەیدابوونی کولتوری جلوبەرگی کوردی تا ئێستا گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەی ھاتووە، بەڵام مۆرکی نەتەوەیی پاراستووە و تا ئەمڕۆ بەزیندوویی ماوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کو‌لتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کو‌لتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





