ئاڤا نیوز
لە خورماتوو سێ منداڵی بچووک کە لە خێزانێکی کوردن، دوای جیابوونەوەی دایک و باوکیان، لە خانوێکی کەلاوەدا بە تەنیا دەژیان، دوای بەداواچوونی ئاڤا کێشەی ئەو سێ منداڵانە چارەسەر کرا و کەسایەتییەکی سلێمانی خەرجی و بەرپرسیارێتی ئەو منداڵانەی گرتە ئەستۆ.
چیرۆکی سەرەکی: ژن و پیاوێک کە خاوەنی سێ منداڵی کچن جیابوونەتەوە، مناڵەکانیشیان بچووکن و بێ خاوەن ماونەتەوە و بە تەنیا لە خانووێکدا دەژین کە لە شێوەی کەلاوەیە و بەکەڵکی ژیان نایەت، بەم سەرما و ڕەمەزانە نە باوکەکە و نە دایکەکەی ئامادەنین بەخێویان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دایکی سێ منداڵەکە خەڵکی کفری بووە و دوای ئەوەی جیابووەتەوە مناڵەکانی بەجێهێشتوون و چووەتە لای خانەوادەکەی لە کفری، باوکیشیان ئاگای لە مناڵەکانی نییە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا سەردانی کردوون،
- بۆی دەرکەوتووە باوکەکە بێ کارە و هیچ کارێکی ئەوتۆی نییە، مناڵەکانی وێڵ کردوون و تەنانەت هەفتەی یەک جار سەردانیان دەکات و چەند کاتژمێرێک لەلایان دەمێنێتەوە و دواتر جێیان دەهێڵێت.
- مناڵەکانیش بەهۆی ئەوەی بچووکن و گەورەکەیان تەمەنی حەوت ساڵە، خۆیان توانای هیچ شتێکیان نییە، بۆ خواردن لە دەرگای ماڵە جیرانەکانیان ئەدەن و ئەوان خواردنیان پێ ئەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: پەیامنێری ئاڤا قسەی لەگەڵ دراوسێکانیان کردووە، وتوویانە چەند جارێک داوایان لە باوکی مناڵەکان کردووە پێیان بدات ئەوان ئامادەن بەخێویان بکەن و ویژدانیان قبووڵ ناکات سێ منداڵی بچوووکی جوان لەم بارودۆخە خراپەیدا بن، بەڵام باوکیان ڕازی نەبووە و وتوویەتی "منداڵی خۆمن ئێوە حەقتان چییە".
- پەیامنێری ئاڤا چووەتە ماڵەکە بەڕێکەوت ئەوکاتە باوکەکە لەوێ بووە، پێی وتووە بۆ وا لە مناڵەکانت دەکەیت، هەرنا بیانبە بۆ خانەی بێ سەرپەرشتان، باوکی سێ منداڵەکە بەتووڕەییەوە هەمان قسەی بەپەیامنێری ئاڤاش وتووە و وتوویەتی "تۆ حەقت چییە بۆ تەداخولی ژیانی خەڵک دەکەیت".
زانیاریی زیاتر: ئاڤا بەدواداچوونی زیاتری کردووە، دەرکەوتووە پیاوەکە ئەم ماوەیە هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی عەرەب کردووە و سێ مانگ لای بووە، دواتر لەگەڵ ئەویش جیابووەتەوە، لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا تەنانەت بۆ یەک جاریش سەردانی منداڵەکانی نەکردووە.
زانیاریی تایبەت: دوای بەدواداچوونی پەیامنێری ئاڤا، تایەر محەممەد سەید گوڵ ناسراو بە شێخ تایەر کە جێگری بەتالیۆنی چواری زێرەڤانییە لە سلێمانی، پەیوەندی بە ئاڤا میدیاوە کرد و ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە خەرجی و بەرپرسیارێتی ئەو منداڵانە لە ئەستۆ بگرێ و کێشەکەیان چارەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





