بۆچی خانووێکی 100 مەتری لە پڕۆژەی ڕووناکی 691 هەزار دیناری بۆ هاتووەتەوە؟
- کوردستان
- 10 ئازار

گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەسڵێکی کارەبای 24 کاتژمێری لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە، خانووێکی 100 مەترییە لە گەڕەکی بەهاری نوێی هەولێر، 691 هەزار دیناری بۆ هاتووەتەوە بۆ 42 ڕۆژ، دەرکەوتووە خانووەکە بڕێکی زۆر کارەبای بۆ دەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی سەردانی گەڕەکەکەیان کردووە، سەرەتا هەر لەبەر دەرگا ئامێریان لە کارەبای خانووەکە داوە بزانن ماڵەکە چەند کارەبای ڕاکێشاوە، دەرکەوتووە 25 ئەمپێری بۆ دەچێت، لە کاتێکدا پڕۆژەکە بە کیلۆوات حیسابی دەکات نەک ئەمپێر.
زانیاریی زیاتر: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی سەردانی ماڵەکەیان کردووە، دەرکەوتووە 10 گڵۆپی هەبووە، یەک تەلەڤزیۆن، یەک سەلاجە، یەک موجەمیدە، یەک کتری چای 8 ئەمپێری، واتا کاتێک کاریان پێ کردووە 8 ئەمپێری پێویست بووە، ڕۆژانەش شەش جار کاریان پێ کردووە، یەک جلشۆری 10 ئەمپێرییان هەبووە، گسکی کارەبایی، هیتەری 5 ئەمپێری ڕۆژانە 15 کاتژمێر کاریان پێ کردووە، گیزەری 13 ئەمپێری ڕۆژانە 5 کاتژمێر کاریان پێ کردووە.
جگە لەمانە دوو سپلیتیان هەبووە، سپلیتێکی یەک تەنی و سپلیتێکی دوو تەنی. لەگەڵ چوار پانکە، دوو موبەریدە و هەندێ ئامێری دیکەی بچووک.
ئەو کاتەی تیمەکە سەردانیان کردوون، لە ژوورەوەش ئامێریان لێداوە، تێبینییان کردووە، ئەم ماڵە بە بەردەوامی 15 بۆ 20 ئەمپێر کارەبایان بەکارهێناوە، واتا 24 کاتژمێر فول کارەبایەکی 15 بۆ 20 ئەمپێرییان هەبووە.
لە ماوەی ئەم 42 ڕۆژە 4 هەزار و 17 کیلۆ واتیان بەکارهێناوە.
لێدوانی فەرمی: تیمی پرۆژەی ڕووناکی بە ئاڤایان گوت، ئەو ماڵە هێندەی کارگەیەکی بچووکی پیشەسازی کارەبایان بەکارهێناوە، کارگەیەک مانگانە 5 بۆ 10 هەزار کیلۆواتی پێویستە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا بەشێک لە ئامێرەکان بەتایبەت ئەوانەی کۆنن کارەبایان زۆر دەوێت، بۆنموونە موبەریدە هەیە 12 بۆ 16 ئەمپێری دەوێت، لەکاتێکدا ئێستا موبەریدە هەیە بە یەک تا دوو ئەمپێر کار ئەکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: هەرچەندە هێشتا نرخی فەرمی دیارینەکراوە و ئەوەی هەیە ئەزموونییە، بەڵام چوار پێوەر دانراون بۆ نرخ، لە سفرەوە بۆ 400 کیلۆوات نرخێکە، لە 400 بۆ 800 نرخێکی ترە و گرانتر دەبێت، لە 800 بۆ 1200 کیلۆوات نرخێکی دیکەیە، لە هەزار و 200 کیلۆ واتیش بەرەو سەرەوە نرخێکی دیکەیە و بەرزتر دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





