
ژمارەیەک چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان لە قەندیل
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی تیڤی 100ی تورکی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان، کۆنگرەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە هەولێر یاخود سلێمانی دەبێت، عێراق ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی پارێزراوبن، کۆنگرەکە لەلایەن عێراق و سووریا چاودێری دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لەمیانەی پڕۆسەی ئاشتیدا لە ڕێگەی شاندی ئیمرالییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە، سەرجەم گرووپەکانی سەر بە پەکەکە چەکەکانیان دابنێن، بەگوێرەی زانیارییەکانی پشت پەردە "کۆنگرەکەی پەکەکە لە هەولێر یاخود لە سلێمانی دەبێت".
زانیاریی زیاتر: هاجی یەکشکلی، کە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کەناڵی تیڤی 100ی تورکی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکانی گوتی: کۆنگرەکە لە ماوەی چەند مانگێک دەکرێت و ناگەینە هاوین کۆتایی هاتووە، پەکەکە لە هەولێر یان سلێمانی کۆنگرەی خۆی دەبەستێت، داواکراوە کە هیچ درۆن و فرۆکەیەکی سەربازی لێیان نەدا، سەرجەم ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و ئامادەکارییەکان لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو ناوچەیە ڕێکدەخرێت، کۆنگرەکە لە لایەن عێراق و سووریا سەرپەرشتی دەکرێت.
- یەکشکلی کە جەختی کردەوە لەوەی زانیارییەکانی پشتڕاسکراوەتەوە سەبارەت بە چەکەکانی پەکەکە گوتی: سەرجەم چەکەکان لە پەکەکە وەردەگیرێنەوە و یەک یەک تۆمار دەکرێن.
- تەواوی پرۆسەی ئاشتی هەر لەسەرەتاوە بە گوێرەی ئەو پلانەی بۆی داڕێژراوە بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی سێ مانگ ئەم پرۆسەیە بە کۆتادێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئاکپارتی ڕایانگەیاندووە، عێراق لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا، ئاگاداری خۆی دەبێت لە هێرشەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت لە کاتی کۆنگرەکەکەدا پرۆسەکە تێکبدەن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






