
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 ڕایدەگەیێنیت، بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستووریەکان دەکەین و دەستبەرداری نابین.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی نکۆڵیکردن لە مافەکانی کورد لە عێراق چەندین شۆڕشی چەکداری سەریانهەڵدا، لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو شۆڕشی ئەیلوول توانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتەی عێراق کۆمەڵێک ماف بۆ کورد دەستەبەر بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 55 ساڵەی ڕێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 ڕایگەیاند، "دووپاتی دەکەینەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە خوازیاری گەیشتنە بە مافە ڕەواکانی لە ڕێگەی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتییانە. بەڵام بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و دەستبەرداریان نابێت".
- لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاتووە، جەخت لە چارەسەریی بنەڕەتی و یەکجارەکی کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە".
باکگراوند: ڕێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 لە 15 خاڵ پێکهاتبوو، ڕێککەوتنەکە لە نێوان مستەفا بارزانی، ڕێبەری شۆڕشی کوردستان و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی عێراق بوو. لەم ڕێککەوتنە بۆ یەکەمجار کورد وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی و زمانی کوردی وەک زمانی دووەمی عێراق دانیپێدانرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد هیرانی: لە هەرێمی کوردستان هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دەستەی عێراقیی چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد هیرانی: لە هەرێمی کوردستان هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە