
دیمەنێک لە پرۆسەی دەنگدان، وێنەی ئەرشیف، محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕێنمایی کۆمیسیۆن، حیزبە نوێیەکانی کوردستان دەتوانن بەبێ کۆنگرە بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەش تەنیا دوو حیزبی نوێ مۆڵەتیان وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: دوو حیزبی نوێ لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، لاهور شێخ جەنگی مۆڵەتی حیزبەکەی بە ناوی (بەرەی گەل) و کامیلی حاجی عەلی مۆڵەتی حیزبەکەی بە ناوی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی وەرگرتووە, بەگوێرەی ڕێنمایی کۆمیسیۆن دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی کاروباری پارتەکان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت، "39 حیزب لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان هەیە، دوو لەوان نوێن و دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، کۆنگرە نابێتە مەرج بۆ بەشداریکردنیان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2020ی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێویستە ئەو حیزبە سیاسییانەی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا کۆنگرەیان کردبێت.
هۆکارە زانراوەکان: یاساکەی کۆمیسیۆن پشت بە پەیڕەوی حیزبەکان دەبەستێت بۆ بەستنی کۆنگرە، بەڵام بەهۆی ئەوەی حیزبە نوێیەکان پەیڕەویان نییە، جاری یەکەم ڕێگەیان پێدەدرێت بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: هەرێم شێرە، کەسی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بە ئاڤا نیوز گوت"سەرجەم ڕێکارە یاسایی و تەکنیکییەکان تەواوکراون، پرۆسەی دیاریکردنی کاندیدەکان دەستیپێکردووە".
هاوکات محەممەد بازیانی، گوتەبێژی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی بە ئاڤا نیوزی گوت: کۆمسیۆن بە نووسراو ئاگاداری کردووینەتەوە، کە دەتوانین بە کۆنگرە لە پرۆسەی هەڵبژاردن لیستمان هەبێت.
ئەمەش بزانە: لە 5ی ئەم مانگەوە دەرگای تۆمارکردن بۆ حیزب، هاوپەیمانی و بەربژێرانی سەربەخۆ، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوەتەوە و تاوەکو 14ی مانگ بەردەوام دەبێت، جگە لەم دوو حیزبە نوێیە بڕیارە چەندین کاندیدی سەربەخۆش بەشداریی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






