ئاڤا نیوز
سوودانی بە نووسراوی فەرمی ڕەزامەندی لەسەر ڕاسپاردەکان دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کەرکووک و گەڕاندنەوەی زەوییەکانیان، کە دوێنێ ئێوارە داوایان لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد وەکو حکومەتی کوردستان لەگەڵ بەغدا کاری لەسەر بکەن و پەلە لە دەرکردنی نووسراوەکە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئێوارە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگە و جووتیارانی کورد لە کەرکووک کردەوە، جووتیارانیش دڵخۆش بوون بەوەی لەبیری نەکردوون و لە سەرەتای دۆزەکەیان لەگەڵیان بووە، بەدەمیانەوە چووە و پشتیوانی کردوون، داواشیان کرد پەلە بکرێت لە دەرکردنی نووسراوی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، سەرۆکوەزیرانیش دڵنیایی لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی و حکومەتەوە پێدان کە بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دروستبوونی کێشە لەنێوان جووتیارانی کەرکووک و سوپای عێراق لەسەر کێڵانی زەوییەکانیان لە مانگی ڕابردوودا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لیژنەیەکی ناردە کەرکووک بۆ ئەوەی کار لەسەر کێشەکە بکەن و پێشنیاز و ڕاسپاردەی بۆ بەرز بکەنەوە، دووی ئەم مانگەش ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپارد ڕێنمایی تایبەت دەربکات بۆ جێبەجێکردنی یاسایی گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک و سنووری ماددەی 140 کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بە عەرەبە هاوردەکان درابوون.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێک کە بە نهێنی و بە ژمارە 3026/2582608 دەرچووە، ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە و وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، سوودانی ڕەزامەندی لەسەر ڕاسپاردەکانی ئەو لیژنەیە داوە کە بۆ کێشەی جووتیاران پێکهێنراوە. لە نووسراوەکەدا هاتووە: "تکایە پێداچوونەوە بکەن و ڕێنمایی دەر بکەن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەی (6)ی ڕاسپاردەکانی کۆنووسی لیژنەی ئاماژەپێکراو و ئاگادارمان بکەنەوە". بەڵام لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە ڕاسپاردەکان نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





