
دیمەنی هۆڵی ڕۆشنبیری ڕانیە
ئاڤا نیوز
ڕانیە بووە خاوەنی هۆڵێک کە بە نوێترین دیزاینی بیناسازی و سیستمی دەنگ و ڕووناکی سەردەمیانە دروستکراوە، تایبەت دەکرێت بە نمایشی شانۆیی، ئۆپەرێت، کۆڕی شیعری و فێستیڤاڵی موزیک و گۆرانی.
وێنە گەورەکە: وەک وەفایەک بۆ خەبات و قوربانیدانی شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدرێژەی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی هۆڵی ڕۆشنبیریی ڕانیەی بە گوژمەی دوو ملیار و 643 ملیۆن دینار، لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 13 هەزار مەتر دووجا، بونیاد نا.
لێدوانی فەرمی: هیوا مستەفا، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەریی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "ئەو هۆڵە جگە لەوەی پڕۆژەیەکی قەشەنگە، خزمەتێکە بۆ ژێرخان و ڕۆشنبیری لە سنوورەکە؛ کە نمایشی شانۆیی، ئۆپەرێت، کۆڕی شیعر، فێستیڤاڵی میوزیک و گۆرانیی تێدا دەکرێت و بە مۆدێرنترین دیزاین و کەلوپەلی سەردەمییانەی دابینکردنی سارد و گەرمی، سیستمی دەنگ و ڕووناکی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە بونیاد نراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی ڕانیە خۆشحاڵن بە کردنەوەی ئەم هۆڵە کە ساڵانێکی زۆر لە چاوەڕوانیدا بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
10 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول