
بریکارێکی خۆراک لەکاتی دابەشکردنی سەبەتەی مانگانەی خۆراک
ئاڤا نیوز
ئاگاداریی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکرێتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەکانیان.
لێدوانی فەرمی: کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێشتر ساڵانە نوێکردنەوەی پێناسی بریکارەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرا و داهاتەکەشی بۆ خەزێنەی حکومەت بوو، بەڵام ئەمساڵ بە بڕیار گواسترایەوە بۆ عێراق و لە بەغدا پێناسەکان نوێدەکرێنەوە، پارەکەشی بە کاش وەرناگیرێت و داهاتەکەی بۆ بەغدا دەڕوات.
زانیاریی زیاتر: "سەرەتا بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت تەنیا ئاگاداری بریکارەکانی بنکەی 261 و 262 بەڕێوەبەرایەتیمان کراوەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەی بریکارەکانیان، کە لە بەغداد بۆیان دەرکراوە". کامەران فەتاح وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی هەزار و 800 پێناس دەرچووە، بەڵام بە نۆرە دابەش دەکرێن، تێچووی دەرکردنی پێناسەکە 16 هەزار دینارە و دەبێت لەگەڵ بریکارەکان پێناسە کۆنەکەش بهێننەوە.
ئەمەش بزانە: هاوکات پارەی کاش وەرناگیرێت، دەبێت بریکارەکان بە کارتی بانکی پارە بدەن، یان کارتی بانکی کەسێکی دیکە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






