
پۆستەری بەرهەمەکە
ئاڤا نیوز
هونەرمەندان زۆزک قەرەداغی و ئەردەشیر کامکار بەرهەمێکی هاوبەش بە ناوی بەهار بەرهەم دەهێنن و بڕیارە لە نەورۆزی ئەمساڵ بڵاوی بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهار بەرهەمێکی نوێی هونەرمەندان، ئەردەشێر کامکار و زۆزک قەرەداغییە، تێکەڵەیەکە لە میوزیکی نوێ و فۆلکلۆری کوردی، بەرهەمەکە ڤیدیۆکلیپی بۆ کراوە و بڕیارە لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهار، لە نەورۆزی ئەمساڵدا بڵاوبکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم بەرهەمە تایبەتە بە سۆڵۆی ئامێری کەمانچە لەگەڵ ئۆرکێسترا، ئاوازەکەی هونەرمەند زۆزک قەرەداغی دایناوە و لە یەک جوڵە پێک هاتووە.
لێدوانی فەرمی: زۆزک قەرەداغی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەم بەرهەمە لەسەر بنەمای لێهاتوویی شێوەژەندنی کەمانچەی ئەردەشێر کامکار بوونیادنراوە، بە هاوکاریی ژەنیارانی ئۆرکێسترای تاران تۆمارکراوە".
ئەمەش بزانە: بەرهەمەکە پشت بە ئاوازی نوێ و فۆلکلۆری کوردی دەبەستێت، بە بنەما تەکنیکییەکانی میوزیکی کلاسیک بە شێوازی سەمای ڤاڵس، بەڵام بە شێوەیەک کە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی پاراستووە.
باکگراوند: هونەرمەندان زۆزک قەرەداغی و ئەردەشیر کامکار، چەندین کاری هاوبەشیان پێکەوە کردووە و بەهار نوێترین بەرهەمیانە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی داوای کردووە جێگرەوەی بۆ دابنێن
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد