محەممەد حاجی مەحموود: دەبوایە حکومەتی عێراق هاوشێوەی کوێت داوای لێبوردن لە هەڵەبجە بکات
- کوردستان
- 16 ئازار

مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەیادی کارەساتی هەڵەبجە، سکرتێری پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان داوا دەکات حکومەتی عێراق داوای لێبووردن لە هەڵەبجە بکات و قەرەبووی بکاتەوە، وەک چۆن وەرەبووی کوێتی کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید تێپەڕ دەبێت، ساڵانە ئەم یادە لەلایەن خەڵکی هەڵەبجە دەکرێتەوە، بەشێکی زۆر لە بەرپرسان و نوێنەری وڵاتان بەشدار دەبن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند: دەبوایە حکومەتی عێراق چۆن داوای لێبوردنی لە کوێت و شوێنەکانی دیکە کرد و قەرەبووی کردنەوە، بەم شێوەیەش داوای لێبوردنی لە هەڵەبجە بکردایە و قەرەبووی بکردایەوە.
زانیاریی زیاتر: محەممەد حاجی مەحموود، باسی لەوەشکرد، سەرەڕای قەرەبوونەکردنەوەی خەڵکی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی عێراق، تائێستا ئامادە نیە دان بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەشدا بنێت، بۆیە لام سەیر بوو ئەمڕۆ لە ژێر ئەو ئاڵایەی کە هەڵەبجەی بۆمباران و کیمیاباران کرا، هەمان ئاڵا لە هەڵەبجە هەڵکرا بوو تەنیا سێ ئەستێرەکەی لەسەر لابراوە.
محەممەد حاجی مەحموود، دەشڵێت، هیوادارم لەم یادەدا پارتی و یەکێتی بگەنە ڕێکەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت، هاوکات لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی زۆر باشە، پێشبینی دەکەین بەم زووانە حکومەت پێک بێهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین وازی لە خەونەکەی هێناوە و ئاشتی دەوێت
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت