
محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کورد لە سنووری سەرگەڕانی کەرکووک
ئاڤا نیوز
محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کورد لە سنووری سەرگەڕانی کەرکووک لەسەر سکاڵای سەربازێکی سوپای عێراق دەچێتە بەردەم دادوەر.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 2025-02-17، جووتیارانی گوندی شەناغە لە سنووری سەرگەڕان، خەریکی کێڵانی زەوییەکانیان بوون، بەڵام هێزێکی زۆری سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر جووتیاران و کارەکانیانی پێ ڕاگرتن، دواتر سەربازێکی عێراقی پەلاماری جووتیارێکی کوردی دا و بە ملپێچەکەی ڕایکێشا، دواتر لە دادگە سکاڵای لەسەر جووتیارەکە تۆمار کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمرۆ دووشەممە 17-3-2025، محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کورد لە کەرکووک، لەسەر سکاڵاکە چووەتە دادگەی دوبز، تاوەکو ئیفادەی خۆی بدات.
-سکاڵاکەی سەر محەممەد ئەمین، بەپێی مادەی 229یە لە یاسایی سزادانی عێراقی، ماددەکە باس لە هێرشکردنە سەر کارمەندانی دەوڵەت دەکات لە کاتی ئەرکدا.
لێدوانی فەرمی: پێشتر محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کورد لە گوندی شەناغە بە ئاڤا میدیای راگەیاند: بۆ پێشکەشکردنی بەڵگە و شایەتحاڵەکان لەسەر پەلاماردانی سەربازە عێراقییەکە، سەردانی دادگەی کردووە، بەڵام لەوێ شۆک بووین کە زانیویەتی سەربازە عێراقییەکە چووەتە بەردەم دادوەر و سکاڵای لەسەری تۆمار کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: یوسف شوانی، پارێزەری کەیسەکەی محەممەد ئەمین، بە ئاڤا میدیای گوت: بە تۆمەتی لێدان و هێرشکردنە سەر سەربازەکە سکاڵا لەسەر جووتیارە کوردەکە تۆمار کراوە.
زانیاریی زیاتر: پارێزەرەکە ئەوەی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا کرد، "ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی ئاڤا میدیای لەکاتی هێرشەکەی سوپای عێراق بۆ سەر جووتیارانی کورد تۆماری کردووە، خراونەتە بەر دەستی دادوەر".
ئەمەش بزانە: دیارترین ئەو بەڵگانەی ئاڤا میدیا کە جووتیارە کوردەکە لە دادگە پشتی پێ بەستووە، ساتی شکاندنی سوویچی تراکتۆری جووتیارێکە لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراقەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت