
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات و تەرمی بەشێک لە کوژراوەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات سەبارەت بە گیانلەدەستدانی نۆ ئەندامی یەك خێزانی گوندێكی كۆبانێ لەلایەن توركیاوە، پەیامێكی ڕاگەیاند.
چیرۆكی سەرەكی: درەنگانێکی شەوی ڕابردوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا سنووری گوندێکی لە باشووری کۆبانێ بۆردوومان کرد، لە ئەنجامیشدا نۆ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و دوو ئەندامی دیکەشیان بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی:
٠ پرسە ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر خێزانێكی سنووری كۆبانێ دەكەم و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم، بە ئامانجگرتنی جووتیارێك و هاوسەر و منداڵەكانی تاوانێكی دژ بە مرۆڤایەتییە.
٠ پێویستە حكومەتی كاتیی سووریا سەبارەت بە بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیلی وڵاتەكە هەڵوێستی هەبێت و بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.
٠ داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە كاراكان دەكەین بێنە دەنگ بۆ ڕاگرتنی ئەم جۆرە تاوانانە، ئاگربەست لە تەواوی خاكی سووریا بکرێت.
٠ ئێستا سووریا پێویستی بە ئاگربەستێكی سەرتاسەرییە بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵاتەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت