
ژمارەیەک لە چەکدارانی حووسییەکان لە یەمەن
ئاڤا نیوز
دوای دەستپێکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، حووسییەکانی یەمەن ئیدانەی ئەو هێرشانەیان کرد و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 18-3-2025، دوای کۆتایی هاتنی وادەی ئاگربەستی غەززە، لە بەرامبەر ئازاد نەکردنی بارمەتە ئیسرائیلییەکان، ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی ئیسرائیلیان لە دەریای سووردا و کەناراوەکانی یەمەن و ڕایانگەیاند: ئەمریکا و ئیسرائیل بەرپرسیار دەزانین لە پێشێلکردنی ئاگربەست و هەڵوەشاندنەوەی هەوڵەکان بۆ دانووستانەکانی قۆناغی دووەمی ئاگربەست.
-دەبێت ئەمریکا و ئیسرائیل بەرگەی هەموو لێکەوتە و کاردانەوەکانی ئەم هێرشە بگرن هەرچەند قورس بێت.
زیانە سەرەکییەکان: وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا 356 کەس کوژراون و برینداربوون کە زۆربەیان هاووڵاتیی سڤیلن.
لەلایەکی دیکەوە: هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ئەمریکاش لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکانی یەمەن بۆردومانی سەنعای پایتەختی یەمەنیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






