وەزیری پێشمەرگە ستایشی ڕۆڵی ئەڵمانیا دەكات لە پرۆسەی چاكسازیی وەزارەتەكە
- کوردستان
- 18 ئازار

پێشمەرگەیەک لە ئاهەنگی دەرچوونی کۆلێژی سەربازی
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشمەرگە ستایشی ڕۆڵی فەرماندەیی هێزەكانی ئەڵمانیا دەكات لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاكسازیی لە وەزارەتەكە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ 18-3-2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی عەبدولخالق باپیری، بریكاری وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، كه بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، سهردانى وهزارهتى كردبوو.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئيسماعيل، ستایشی ڕۆڵی گرنگی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیاى لە هەرێمی کوردستان کرد كە لە ماوەی ئەرکەکەیدا، دڵسۆزانە بەردەوام پاڵپشت و هەماهەنگ بووە لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاکسازیی لەنێو وەزارەتى پێشمهرگه.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی لە کۆڵۆنێڵ کووپەر کرد كه وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار دەبێت. لەمبارەیەوە وەزیری پێشمەرگە دڵنیایی دا لەوەی لـە ماوەی ئەرکەکەیدا، پەیوەندییەکان و هەماهەنگيی نێوانیان زیاتر و فراوانتر دەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فهرماندهى پێشووى هێزهكانى ئهڵمانيا ڕایگەیاند: "لەماوەی ئەرکەکەمدا توانیومانە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کاری زۆرباش بۆ سەرخستنی پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بكهين، بەردەواميی پەیوەندییەکان و پاڵپشتی و پشتیووانيی ئەڵمانیای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت