ئاڤا نیوز
ئاکرێ وەک پایتەختی نەورۆز ئامادەکاری تەواوی بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ کردووە، ئاهەنگێکی گەورە و جیاواز و سەرنجڕاکێش ڕێک دەخرێت. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، پێشبینی دەکەن زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار بەشداری بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی پێنجشەممە 20ـی ئازاری 2025، ئاکرێ بە جیاوازترین و جوانترین شێوە یادی نەورۆز دەکاتەوە و چەندین چالاکی جۆرارجۆر ڕێک دەخرێن. لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دەیان کونسوڵ و دیپلۆماتکار و میوانی بیانی بەشداری تێدا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێوڕەسمەکەدا هەشت گرووپی خۆبەخش کە زیاتر لە سێ هەزار مەشخەڵی ئاگر هەڵدەگرن و بەسەر قەڵای ئاکرێ و قەڵای کۆنی ئاکرێ و سەرێ تیشی سەردەکەون و لەسەر شاخەکانی ئاکرێ دایدەگیرسێنن، ئەمە جگە لەوەی لەسەر هەرسێ شوێنەکە ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق جۆرە یارییەکی ئاگرینی جیاواز هێنراونەتە ئاکرێ، بۆ ماوەی 12 خولەک دەتەقێنرێن و ئاکرێ یەک پارچە دەکەنە جۆشوخرۆش.
زانیاریی زیاتر: سێ شاشەی گەورە لە شوێنە جیاوازەکانی ناو شاری ئاکرێ دادەنرێن، بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان لە هەموو گۆشەیەکەوە بتوانن جوانییەکانی نەورۆزی ئاکرێ ببینن. هەروەها ژمارەیەک هونەرمەندیش ئامادە دەبن و گۆرانی نیشتمانی دەڵێنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، ئەوان پێشبینی دەکەن زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار بۆ سبەینێ سەردانی ئاکرێ بکەن.
زانیاریی پەیامنێر: پەیامنێری ئاڤا ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هەر لە ئێستاوە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران هاتوونەتە ئاکرێ و هوتێل و مۆتێلەکان پڕبوون لە گەشتیاران. بەشێک لە گەشتیاران خێمەیان لە شوێنە شاخاوییەکانی ئاکرێ هەڵداوە و ئەمشەو لەو شارە دەمێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






