
تۆمەتباران لەگەڵ پارێزەرەکانیا, وێنە: dpa
ئاڤا نیوز
هەواڵگرەکانی ڕووسیا لە ناوجەرگەی ئەوروپا بۆ پەیوەندیکردن بە کۆشکی کرێملنی ڕووسیا، ئەو کۆشکەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا تێیدا دەمێنێتەوە، ناوی کرستیانۆ ڕۆناڵدۆیان بەکارهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆتایی ساڵانی هەشتاکان ژن و پیاوێك بە ناوی ئەندریاس و هایدرۆن ئەنشلاگ لەگەڵ کچەکەیان لە شارۆچکەی ماربوورگی ئەڵمانیا ژیاون، هەڵگری پاسپۆرتی نەمسا بوون و بە دراوسێکانیان وتووە خەڵکی ئەمریکای لاتینن، ماوەی 23 ساڵ لەو گەڕەکەدا ژیاون، ئێستا دەرکەوتووە کەسی ئاسایی نەبوون و هەواڵگر بوون، بەڵام کەس پێی نەزانیون.
زانیاریی زیاتر: ژن و پیاوەکە لە وەرزی زستاندا بۆ ماوەیەکی زۆر چوونەتە باخچەکەیان و تەلەفۆنیان کردووە، ئەمەش بووەتە جێی سەرنجی دراوسێکانیان، ئەوانیش ترساون چاودێری بخریتە سەر مۆبایلەکانیان، بۆیە شێوازەکەیان گۆڕیوە و کۆدی نهێنییان بەکارهێناوە.
لە سەرەتای ساڵی 2011 ژن و پیاوەکە ئەکاونتێکی یوتیوب بە ناوی ئەپلینکو١ دادەنێن، دواتر لە لە کۆشکی کرێملنی ڕووسیا ئەکاونتێکی یوتیوب بە ناوی کرستیانۆ فووتبۆلەر کراوەتەوە.
دوو هەواڵگرەکەی ڕووسیا بۆ ئەوەی پەیامەکانیان بگات بە مۆسکۆ، هەر ڤیدیۆیەکی یاری تۆپی پێ لە ئەکاونتەکەی کرێملن بڵاوکرابێتەوە، کۆمێنتیان بۆ نووسیوە و کردوویانە بە پردی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا.
لە کۆمێنتەکان چییان نووسیوە؟
نووسیویانە ئەم ڕۆناڵدۆیە دەڵێی شەیتانە یاری دەکات. خەڵکیش نەیانزانیوە ئەم وەسفە مەبەست لێی قوڕگرتنەوەیە بۆ ئەوروپا.
هەروەها کۆمێنتەکان زنجیرەیەک نیشانەی خاڵبەندییان تێدا بووە، دواتر دەتوانرا بگۆڕدرێن بۆ ژمارە، ژمارەکانیش لای مۆسکۆ خوێندنەوەیان بۆ کراوە و بەم ڕێگەیە لە یەک تێگەیشتوون. پەیامەکانیش هەمووی زانیاری هەواڵگری بووە لەسەر یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان.
چۆن ئاشكرا بوون؟
دواتر حکومەتی ئەڵمانیا پێیان دەزانێت و دەردەکەوێت پاسپۆرتەکەشیان ساختەیە. لەلایەن هێزێکی هەواڵگری تایبەتەوە شوێنپێیان هەڵگیراوە و لە مانگی 10ی 2011دا بەسەر ماڵەکەیاندا دەدەن، لەوکاتەدا ژن و پیاوەکە سەرقاڵی گواستنەوەی پەیامەکانیانن بوون بۆ مۆسکۆ.
ئەو دوو هاوسەرە لە مانگی تەمموزی ساڵی 2013 ئەندریاس پیاوەکە سزای شەش ساڵ و نیو زیندانییان بەسەردا سەپێنراوە و هایدرۆنیش ژنەکە سزای پێنج ساڵ و نیویان بەسەردا سەپاندووە، بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2015 هەردوو سیخوڕەکە لە زیندان ئازادکران و دیپۆرتکرانەتەوە بۆ ڕووسیا. دوای 10 ساڵیش ئەمڕۆ چیرۆکەکە لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکرایەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی حیزبەکان لەسەر ئاستی عێراق
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لە کەرکووک یەکەمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆم داوایەک لە ئێران دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە دەیان کۆچبەر گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران، ڕووسیا و چین لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم کۆدەبنەوە
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا 20 کەس گیان لەدەست دەدەن





