وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا و سووریا لەبارەی هەسەدە کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا و سووریا لەبارەی هەسەدە کۆبوونەوە

وەزیرانی دەرەوەی سووریا و ئەمریکا و تورکیا

ئاڤا نیوز 

وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا و سووریا لە واشنتن کۆبوونەوە و پشتیووانی خۆیان دەردەبڕن بۆ تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای نوێی سووریا و بەرەوپێشتربردنی پرۆسەکە. 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە لە میانی سەردانە فەرمییەکەی بەرپرسە باڵاکانی سووریا بۆ ئەمەریکا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەتەوە.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە میانی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان کە وەزیرانی دەرەوەی ئەم سێ وڵاتە تیایدا بەشدار بوون، پشتیوانی ئەو سێ وڵاتە دەربڕرا بۆ بەردەوامیدان بە کارکردن بە ڕێککەوتنی 10ی ئادار و بەرەوپێشتربردنی پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای نوێی سووریا. 

پێویستە ئەمەش بزانیت: ئەم ڕێککەوتنە لە چەند خاڵێک پێکهاتووە و 10-3-2025  لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە واژۆی لەسەر کرا بۆ دیاریکردنی وادەیەک بە مەبەستی تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ سوپای نوێی سووریا.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ