لە میدیا جیهانییەکانەوە چۆن باسی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێت؟

شەیری بکە لە:
لە میدیا جیهانییەکانەوە چۆن باسی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێت؟

کاردانەوەی میدیا جیهانییەکان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن

ئاڤا نیوز

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد، ماڵپەر و میدیا جیهانییەکان بە مانشێتی جیاوازە باس لەم هەڵبژاردنە دەکەن و ئەم هەڵبژاردنە بۆ داهاتووی عێراق بە گرنگ ناو دەبەن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرانسەری عێراق پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە لە زیاتر 20 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و بەشداری لە پرۆسەکە دەکەن.

کاردانەوەکان تاوەکو ئێستا بەمشێوەیەن: نیویۆرک تایمز: عێراقییەکان دەنگ بە پەرلەمانی نوێ دەدەن، عێراق گیرۆدەی ململانێی نێوان واشنتن و تاران بووە، ئیدارەی ترەمپ پێداگرە لەسەر ئەوەی کە حکومەتی داهاتوو میلیشیا بەهێزەکانی سەر بە ئێران چەک داماڵێت.

-یەنی شەفەق: ئەم دەنگدانە ئاراستەی سیاسی وڵات بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیاری دەکات. نزیکەی 21 ملیۆن کەس نوێنەر بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرن لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بە کاتی ناوخۆ سندووقەکانی دەنگدان بەبێ درێژکردنەوە دادەخرێن

-یاهۆ: عێراقییەکان لە ساتێکی دەگمەنی ئارامییدا دەنگ دەدەن، لە هەڵبژاردنێکدا کە هەر یەکە لە ئێران و ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێریی دەکەن

-عێراقی نیوز:  عێراقییەکان دەنگ بۆ داهاتوو دەدەن.

-ڕۆیتەرز:عێراقییەکان دەنگ بۆ هەڵبژاردنێک دەدەن کە تیایدا چاوەڕێی کەمێک چاکسازیی دەکەن. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ