ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان : هەموو هەوڵێک دەدەین داعش لە سنووری سووریاوە دزە نەکاتە ناو عێراق
- عێراق
- 20 ئازار

سنووری نێوان عێراق و سووریا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ دزەکردن یان گرژییەک لە سنووری سووریا دروستبووبێت، جەختیش دەکاتەوە کە ئاسایشی سنوور بە تەواوی پارێزراوە.
چیرۆکی سەرەکی: سنووری سووریا خاڵی نیگەرانی عێراقە و بەغدا باوەڕی وایە بوونی دەیان هەزار ڕاگیراوی داعش لە زیندانەکانی باکووری سووریا هەڕەشەن لەسەر سنوورەکانیی، بۆیەش ڕێکاری ئەمنیی توندی گرتووەتەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
٠ هیچ دزەکردن یان پێکدادانێک بەدرێژایی سنووری عێراق و سووریا نەبووە.
٠ هێزە ئەمنییەکانمان بەهێزەوە ئاسایشی سنوورەکان دەپارێزن، بۆ ئەو مەبەستەش وەک یەک تیم کار دەکەن و هەموو کەرەستەیەکی پێویستیشیان لەبەردەستە.
ئەمەش بزانە: شەوی ڕابردوو لەڕۆژهەڵاتی سەلاحەددین کوژرانی چوار "تیرۆرست" ڕاگەیێنرا کە دوانیان پشتێنی مینڕێژکراوییان بەستبوو، هاوکات لە ئەنباریش حەشارگەیەکی پڕ لە چەک و کەرەستەی داعش دۆزرایەوە و لەناوبرا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






