لە سەیدسادق گەنجێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت و دواتریش خۆی دەکوژێت
- کوردستان
- 20 ئازار

دیمەنی گۆڕی هەر کوژراوەکان و بکوژ. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە قەزای سەیدسادق شەش کەسی خێزانێک کوژران، وتەبێژی پۆلسی سلێمانی لەوبارەیەوە دەڵیت بەڵگە سەرەتاییەکان دەریدەخەن بکوژ نەخۆشی دەروونی هەیە و 'لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە'.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی چوارشەممە، لە گوندی گرێزەی سەربە قەزای سەید سادق، کەسێک بەناوی بەشیر سالار کە لە ئەورووپا گەڕاوەتەوە، بە چەکی کڵاشینکۆف پێنج ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت، کە پێکهاتوون لە، باوکی، دایکی، دوو برا، خوشکێکی دواتریش خۆی دەکوژێت.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤای ڕایگەیاند: وەک دەگوترێت گەنجەکە باری دەروونی تەواو نەبووە، بەڵام دەبێت بەڵگەیەکی پزیشکی هەبێت ئەوە بسەلمێنێت، بۆیە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: کامێراکانی سنوورەکە کۆکراوەتەوە و بە ڕوونی ڕووداوەکە دیارە، هەموو زانیارییەکان کۆکراونەتەوە و ئەمڕۆ دەخرێتە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: سالار محەممەد گرێزەی سەرۆکی ئەو خێزانەی لەلایەن کوڕێکیەوە کۆمەڵکوژکران، فەرمانبەرە لە هۆبەی چاکسازی کارەبای 1ـی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






