
گوژمەیەک لە دۆلاری ئەمریکی لە یەکێک لە بانکەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی پێشبینی دابەزینی زیاتری نرخی نەوت، مەترسی زیاتر لەسەر یەدەگی دراوی بیانی عێراق دروست بووە.
وێنە گەورەکە: یەدەگی دراوی بیانی عێراق لە ساڵی 2024 دادەبەزێت و پێشبینییەکان بۆ دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی 2025 مەترسی زیاتر لەسەر یەدەگی دراوی بیانی عێراق دروست دەکات.
پێدراوە ڕاستەکان: بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانیمان لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2024 دابەزیوە و نرخی نەوت بە هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینە دەستیشان دەکات.
- دیارترین هۆکارەکانیش بۆ ڕێوشوێنی تووندکردنەوەی دراو و دابەزینی نرخی نەوت دەگەرێنێتەوە. یەدەگی دراوی بیانیمان بە ڕێژەی 0.52٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە 143.35 تریلیۆن دینار (109 ملیار و 640 ملیۆن دۆلار)، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی 2023دا بڕەکە بریتی بووە لە 144.10 تریلیۆن دینار (110 ملیار و 210 ملیۆن دۆلار).
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕاپۆرتی بانکی ناوەندی عێراق دابەزینی نرخی نەوت و زیادبوونی خەرجییە گشتییەکان، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ کەمبوونەوەی رێژەی یەدەگی دراوی بیانی عێراق.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: دابەزینی یەدەگی دراوی بیانی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسییە داراییەکان لەو وڵات، بەرزبوونەوەی مەترسییەکانیش هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی وەبەرهێنانی دەرەکی.
لەلایەکی دیکەوە، زیادبوونی تێچوونی وەبەرهێنان و بەرزبوونەوەی تێچوونی قەرزی دەرەکی بەشێكی دیکەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی دابەزینی یەدەگی دراوی بیانین.
لەلایەکی دیکەوە: بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بەوە دەکات سیاسەتەکانمان بەرەو بەهێزکردنی سەقامگیری داراییە و بەردەوام دەبین لە پاراستنی سەقامگیری دارایی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






