بەلەمێكی كۆچبەران لە ئیجە نوقم دەبێت و تەرمی كۆچبەرێك دەدۆزرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 ئازار

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە نوقم بوو، تا ئێستاش تەرمی كۆچبەرێك دۆزراوەتەوە و 19 كۆچبەریش لە خنكان ڕزگار كراون.
چیرۆكی سەرەكی: پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان، نوقمبوونی بەلەمێكی كۆچبەرانی لە كەناری دوورگەی فارماكۆنیسی نێو دەریای ئیجە ڕاگەیاند كە سەرەڕای ڕزگاركردنی 19 كۆچبەری سەرنشینی نێو بەلەمەكە، تەرمی كۆچبەرێكی خنكاویش دۆزراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: توانا عومەر، چالاكوانی پەنابەران لە ئەوروپا ڕایگەیاند، نوقمبوونی یەختەكە بەهۆی تێكشكانییەوە بووە، ڕووداوەكەش شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای چارەنووسی كۆچبەرانی دیكەدا لەلایەن هێزی سەربازیی دەریاوانیی یۆنان، دەستیپێكردووە كە گومان دەكرێت ژمارەیەكیان بێسەروشوێن بن.
زانیاریی تایبەت: تەرمی خنكاوەكە پیاوە و دوو لە ڕزگاركراوەكانیش منداڵن كە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و ڕەوانەی بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەیەكی یۆنان كراون، هێشتا ناسنامەی كۆچبەران ئاشكرا نەكراوە و ناشزاندرێت لەنێو بەلەمەكەدا چەند كۆچبەر هەبووە.
زانیاریی زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ کەشتیی پاسەوانیی کەناراوەکان و کۆپتەرێکی هێزی ئاسمانیی سەربازی بەشدارن بۆ گەڕان بەدوای چارەنووسی کۆچبەری دیكە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد