
وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە فرۆشتنی کەلوپەلە لەکارکەوتووەکانی لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا و خوازیاران 15 ڕۆژیان لەبەردەستە بۆ کڕینی کەلوپەلەکان.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی کارەبا پاڵپشت بە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە 1 ـی ساڵی 2021، هەڵدەستێت بە فرۆشتنی کەلوپەلی لەکارکەوتوو بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا لە نووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە ئەوەی خستووەتەڕوو، هەرکەسێک ئارەزووی کڕینی کەلوپەلە لەکارکەوتووەکانی وەزارەتەکەی هەیە، ئەوا دەتوانێت بەشداریی پرۆسەی زیادکردنی ئاشکرا بکات پاڵپشت بە بڕگەی یەکەم لە ماددەی 27ـی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خوازیاران پێشوەختە بڕی دوو ملیۆن دینار بەشێوەی چەکی بانکی وەک بارمتەیی یاسایی لە وەزارەت دادەنێن، دواتر سەردانی کۆگای وەزارەتی کارەبا دەکات بۆ بینینی کەلوپەلەکان.
زانیاریی زیاتر: لیستی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەڕۆژی بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی، ئەگەر ڕۆژی زیادکردنەکە بکەوێتە پشووی فەرمی ئەوا زیادکردنەکە ڕۆژێک دوای پشووەکە، ئەنجام دەدرێت. ئەو کەسەشی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت، پابەندە بەوەی لەماوەی 15 ڕۆژدا کەلوپەلەکە بگوازێتەوە و لەپاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، وەزارەتی کارەبا بەرپرسیارێتی هیچ زیانێک هەڵناگرێت کە بەر کەلوپەلەکە دەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






