دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون سێ ئەوەندەی پڕۆژەی ڕووناکی پارەی کارەبا دەدەن
- کوردستان
- 25 ئازار
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی زۆرینەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی سنووری هەولێر گلەییان لە سیستەمی كارەبای پڕۆژەكانیان هەیە و داوا دەكەن هەرچی زووە پڕۆژە ڕووناكی ئەوانیش بگرێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەک لە دانیشتووانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر، پەیوەندییان بە ئاڤا میدیاوە كردووە و گلەییان هەیە و دەڵێن، نرخی كارەبای پڕۆژەكانیان زۆر گرانە، سەرقاڵی ئەوەن هەزاران واژۆ كۆبكەنەوە بۆ ئەوەی پێشكەشی لایەنی پەیوەندیداری بكەن تاوەكو بە زووترین كات پڕۆژەی ڕووناكی لە سەرجەم پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون جێبەجێ بكرێت، ئەو كەسانەی پەیوەندییان بە ئاڤا میدیاوە كرد دەڵێن، ئەگەر گیزەر و سپلیت پێبكەین مانگانە 200 بۆ 300 هەزار دینار پارەی كارەبامان بۆ دێتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: عوبەید هەرکی، پەیامنێری ئاڤا سەردانی ژمارەیەک پڕۆژەی کردووە، دەرکەوتووە ڕاستە لە بەشێکی پڕۆژەکان نرخی کارەبا زۆر گرانە، بەڵام لە بەشێکیان باشترە، لەو پڕۆژانە دوو جۆر کارەبا هەیە، کارەبای حکومی و مۆلیدە پێکەوە، کارەبای حکومی دیارە هەرزانە، بەڵام هی مۆلیدە زۆر گرانە، مانگانەش نرخەكەی دەگۆڕێت وەكوو یەك نییە، بۆ نموونە مانگی دوو، هەر کیلۆواتێک بە 300 دینار بووە، جۆری دووەمی کارەبای پڕۆژەکان سیستەمی پریپەیدە، هەر کیلۆواتێکی بە 156 دینارە و لەلایەن وەزارەتی کارەباوە دیار کراوە، جێگیریشە و دەستکاری ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: سۆران مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاریی شووقەکانی نیوئیسکان و ئیسکان تاوەر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو پڕۆژانەی سیستەمی پریپەیدمان نییە دۆخمان زۆر خراپە، نرخی مۆلیدەش لەلایەن پارێزگاوە دیار کراوە، ئێمەش دەزانین گرانە، بەڵام ئێمەش خەرجییەكی زۆرمان هەیە و پارەیەكی زۆر بە كڕینی گاز دەدەین، گرفتێكی دیكەشمان هەیە ئەویش ئەوەیە هەر کاتێک کارەبا بگۆڕێت لە نیشتمانییەوە بۆ مۆلیدە یان بە پێچەوانەوە، خەڵک لەناو بەرزكەرەوەكان گیر دەبن، جاری واش هەیە بەزركەرەوەكان دەسووتێن.
چارەسەرەکان: ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە لەگەڵ ئەو کەسانەی ئێمە لە پڕۆژەکان قسەمان لەگەڵ کردوون، پڕۆژەی ڕووناکی بە چارەسەر دەزانن، زیاتر لە 20 کەس بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند كە خەریکی هەڵمەتی واژۆ كۆكردنەوەن بۆ ئەوەی بە زووترین كات پڕۆژەی ڕووناكی بگاتە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و جێبەجێ بكرێت.
قووڵتر: ئاڤا میدیا هەردوو نرخی کارەبای ڕووناکی و کارەبای پڕۆژەکانی بەراورد کرد ئەوانەی مۆلیدە و حکومییان هەیە، دەركەوت كە بە تەواوی پڕۆژەی ڕووناكی لە قازانجی دانیشتووانی سیتییەكانە، بۆ نموونە لە گەڕەکی شادیی هەولێر لە شەش مانگی ڕابردوودا ئەگەر ماڵێکی ئاسایی 760 کیلۆواتی بەکارهێنابێت، بە بەردەوامی 65 بۆ 70 هەزار دیناری بۆ هاتووەتەوە، بەڵام لە شووقە و سیستییەکان ئەگەر ماڵێک هەر ئەو 760 کیلۆواتە بەکاربهێنێت، دەبێت 228 هەزار دینار بدات ئەوانەی مۆلیدەیان هەیە، لەو پڕۆژانەشی کارەبای پریپەیدیان هەیە، بۆ 760 کیلۆوات دەبێ 118 هەزار دینار بدەن.
لەلایەكی دیكەوە: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: ئێمەش پرۆژەی ڕووناکی بە چارەسەر دەزانین بۆ ئەم کێشەیە و لەگەڵ تیمی پرۆژەی ڕووناکیش کۆبووینەتەوە، داوامان لێکردوون بەخێرایی کە لە هەموو پرۆژەکانی نیشتەجێبوون جێبەجێ بکرێت، ئیتر دەکەوێتە سەر ئەوان کەی دەستپێدەکەن.
- هاوكات پەیوەندیمان بە تیمی سەرپەرشتیکردنی پرۆژەی ڕووناکی کرد، گوتیان، بەدڵنیاییەوە کارەبا 24 كاتژمێرییەكە دەگاتە سەرجەم شووقە و سیتییەکان، هەمان نرخی گەڕەکەکانیش دەبێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەملاو و ئەولا؛ تا چەند لەناوبردنی سەگی بێلانە دروستە؟
- ببینە و ببیستە
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی خانەقای ئاڤا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ناچارم ئەمریکا و هەموو جیهان بەڕێوەببەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیە کەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد