ئاڤا نیوز
10 ڕۆژ دوای جەژنی ڕەمەزان، ئەو قەرزەی كە وا بڕیارە بدرێت بە هاووڵاتیان لەبەرامبەر دانانی سیساینی وزەی خۆر دەستپێدەكات و كۆمپانیاكانیش دەڵێن، "ئەو زیادەیەی بانك دەیخاتە سەر قەرزەكە ئێمە دەیدەین".
چیرۆكی سەرەكی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئاڤا میدیا زانیاریی وردی سەبارەت بەو قەرزەی کە بانكی ناوەندیی عێراق دەیدات بە هاونیشتمانیان، بڵاوكردەوە و بەشێك لە هاونیشتمانیان تێبینییان سەبارەت بە ئەو زیادەیە هەبوو كە دەچێتە سەر قەرزەكە، لەبەرامبەردا ئاڤا میدیا بەدواداچوونی زیاتر سەبارەت بە ئەو پرسیارەی هاونیشتمانیان كرد.
لێدوانی فەرمی: شێروان نووری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەنمۆر ڕایگەیاند: ئەو زیادەیەی دەچێتە سەر قەرزەکە هاونیشتمانیان نایدەن، بەڵکو کۆمپانیاکە دەیدات و لە ڕووی بابەتی حەڵاڵ و حەرامییەوە گرفتی نییە، هەفتەیەک تا 10 ڕۆژ دوای جەژنی ڕەمەزان پرۆسەی پێدانی قەرز و دانانی سیستمەکە بۆ هاونیشتمانیان دەستپێدەكات.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکانی بەنمۆر و ئەلعز و کەسک لەگەڵ پێنج کۆمپانیای دیکە کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ڕێگەپێدراون، ئەم سێ کۆمپانیایە جگە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق لقیان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکووکیش هەیە.
قووڵتر: میکانیزمی پێدانی قەرزەکە بەمشێوەیەیە، دانانی پانێڵ بۆ ماڵێک کە نزیکەی 14 ئەمپێر کارەبا دابین بکات، نرخەکەی بە حەوت ملیۆن دینارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی 24 كاتژمێری بۆ دابین دەكرێت. پانێلەکان ئەوانەی لەسەر بانی ماڵ دادەنرێن، گەرەنتی 25 ساڵیان لەگەڵە، ئامێرەکانی دیکەش گەرەنتی پێنج ساڵیان لەگەڵە. ئەو كەسانەی كە مەبەستیان قەرزەكە وەربگرن هەفتەیەک بۆ 10 ڕۆژ دوای جەژن، دەبێت بچنە یەکێک لەو سێ کۆمپانیایەی لقیان لە شارەکانی کوردستان هەیە، کۆمپانیاکانی بەنمۆر و ئەلعز و کەسک و داوای کارەبای وزەی خۆر بكات و بڕەکە دیاری بكات، بۆ نموونە دەبێت داواكار بڵێت، پێویستیی بە 20 ئەمپێر کارەبایە، کۆمپانیاکە ستافێک دەنێرن ئەو شوێنەی داواكار دەیەوێ سیستمەکەی لێ دابنێت، سەیری شوێنەکە دەکەن بزانن گونجاوە یان نا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی ڕەزامەندیی درا، فۆرمێک بۆ داواكار پڕ دەكرێتەوە و مۆری لێدەدرێت و دەنێردرێت بۆ یەكێك لە بانكە ئەهلییەكان، بانکەکە ڕێکكارەکانی دەست پێدەکات، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی كە داواكار فەرمانبەرە یان نا و بە چ گەرەنتییەك پارەكە دەداتەوە، دواتر کۆمپیالەیەک بە داواكار دەكەن و داواکارییەکەی دەنێرن بۆ بانکی ناوەندی، لەماوەی سێ ڕۆژدا بانکی ناوەندی پارەکە بۆ بانکەکە دەنێرێت، ئەوانیش دەیدەنە کۆمپانیا.
ئەمەش بزانە: ئەو قەرزەی بۆ هاونیشتمانیان دیاریکراوە لە حەوت ملیۆن تا 30 ملیۆن دینارە، بۆ پڕۆژەی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی، تا یەک ملیار دەتوانن قەرز بکەن و بەماوەی پێنج ساڵیش بیدەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






