
چەکدارانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق لەکاتی نمایشی سەربازی
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی عێراق "بەرەی مقاوەمە" هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن و دەڵێن، "دەستپێکردنەوەی شەڕی غەززە کۆتایی بە ئاگربەست لەگەڵ تێلئەڤیڤ دەهێنێت".
چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی دوو مانگ لە ئاگربەست و ڕاگرتنی شەر، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە بە بیانووی ئازاد نەکردنی بارمتەکانی کە بڕیاربوو بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئازاد بکرێن، تێلئەڤێڤ هەڕەشەی بەردەوامبوونی هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەکات کە بە هۆیەوە تاوەکو ئێستا هەزاران قوربانی لێکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئاشکرایانکردووە، ئەگەر ئیسرائیل بەردەوامبێت لە هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیلی کەرتی غەززە؛ ئەوا کۆتایی بەو ئاگربەستە تاکلایەنە لەگەڵ ئیسرائیل دەهێنن.
زانیاریی زیاتر: گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی عێراق، لەگەڵ حکومەتی بەغدا گەیشتبوونە ڕێککەوتن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بڕوات درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.
ئەمەش بزانە: گرووپە چەکدارەکانی بەناوی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی" لە عێراق وەک هاوپەیمانی مقاوەمەی لوبنانی و یەمەنی ڕۆژانە هێرشی دەکردە سەر ئیسرائیل و لەڕێگەی ڤیدیۆوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکردەوە، بەڵام لەدوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە بەغدا، "مقامەوەی ئیسلامی عێراق" هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





