دیمەنی مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
دوای 10 ساڵ لە دواخستنیی بە هۆکاری جۆراوجۆر، ئەمشەو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خاڵی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەشی دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت چاوەڕێ دەکەن دەنگدانەکە بەبێ گرفت تێپەڕێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014ەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی بە فەرمی کردووە بە پارێزگا، بەڵام تائێستا حکومەتی فیدراڵ وەک 19هەمین پارێزگای وڵاتەکە مامەڵەی لەگەڵدا ناکات، ئێستا دانیشتووانی هەڵەبجە بە نزیکەی 120 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و لەڕووی کارگێڕیشەوە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکدێت.
لێدوانی فەرمی: د. نەهلە ئەفەندی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، چاوەڕێی ئەوە لەلایەنەکان دەکەن کە لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەماندا دەنگ بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدەن و ئەم بابەتە بەبێ کێشە و گرفت بەڕێوەبچێت، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکەش هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ.
بۆچی گرنگە: لە مانگی نیسانی ساڵی 2023ەوە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی کۆتایی ماوە، سەرەڕای فشارەکانی کوردیش، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە پڕۆژەیاساکە تێنەپەڕێنراوە.
هۆکارە زانراوەکان: لایەن و فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە چەندینجار تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان پەکخستووە، ئەوان داوا دەکەن هەندێک قەزای پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەیەک پاکێج لەگەڵ هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، هەڵەبجە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و ڕەتیدەکەنەوە ئەو پڕۆژەیە بە گۆڕانکاری کارگێڕی دیکەوە ببەسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت