
دیمەنی یەکێک لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بە سەرپەرشتی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان و د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تیایدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی بۆ دانیشتن، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ماوەی 30 خولەک دواخرا.
بۆچی گرنگە: لە مانگی نیسانی ساڵی 2023ەوە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی کۆتایی ماوە، سەرەڕای فشارەکانی کوردیش، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە پڕۆژەیاساکە تێنەپەڕێنراوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە ناو پەرلەمانی عێراقەوە ڕایگەیاند، تائێستا 100 پەرلەمانتار بۆ دانیشتنەکە گەیشتوونەتە پەرلەمان، لەکاتێکدا بۆ گرێدانی کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان پێویستە 50+1ی پەرلەمانتاران ئامادە بن کە دەکاتە 166 پەرلەمانتار، بەوهۆیەش دانیشتنی پەرلەمان بۆ ماوەیەک دواخراوە.
لەلایەکی دیکەوە: نەهلە ئەفەندی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، چاوەڕێی ئەوە لەلایەنەکان دەکەن کە لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەماندا ئامادە بن و دەنگ بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدەن، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکەش هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ.
هۆکارە زانراوەکان: لایەن و فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە چەندین جار تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان پەکخستووە، ئەوان داوا دەکەن هەندێک قەزای پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەیەک پاکێج لەگەڵ هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، هەڵەبجە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و ڕەتیدەکەنەوە ئەو پڕۆژەیە بە گۆڕانکاری کارگێڕی دیکەوە ببەسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت