ڕێبوار هادی: هەر دانیشتنێکی پەرلەمان هەڵەبجەی تێدانەبێت کورد بەشداریی تێدا ناکات
- کوردستان
- 25 ئازار

ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان ناکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تیایدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات، بەڵام بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی بۆ دانیشتن، کۆبوونەوەی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتیی دواخرا.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق لە زۆر بواردا وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا دەکات و ئەوەی لە پەرلەمانیش ماوە تەنیا دەنگدانی کۆتاییە لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بۆیە بەستنەوەی ئەم بابەتە بەپارێزگاکردنی قەزایەکی دیکەی عێراق هەڵەیە و ئەوان ڕەتیدەکەنەوە.
- ئێستا چاوەڕێن و گەشبینن تا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدرێت، ئەگەریش ئەمڕۆ دەنگی لەسەر نەدرێت فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریانداوە هەر دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە خشتەی کاریدا نەبێت، کورد بەشداریی تێدا ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






