دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
- کوردستان
- 25 ئازار

دیمەنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دانیشتنی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە، بۆ سبەی چوارشەممە دواخرا.
بۆچی گرنگە: لە مانگی نیسانی ساڵی 2023ەوە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی کۆتایی ماوە، سەرەڕای فشارەکانی کوردیش بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە پڕۆژەیاساکە تێنەپەڕێنراوە کە بەهۆیەوە هەڵەبجە لەڕووی ئابوورییەوە گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، لە بودجەی عێراقیش وەک پارێزگایەک بودجەی تایبەتی خۆی دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق بۆ سبەی چوارشەممە دواخرا، ئەویش بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنەکە.
پێدراوە ڕاستییەکان: ڕاگەیاندنی پەرلەمان ئاماژەی بە گۆڕانکاری لە کاتی دانیشتن و کارنامەی کۆبوونەوەکە نەکردووە، بەوپێیەش دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراقیش کاتژمێر 8:00ی شەو دەکرێت و دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە دەبێت.
ئەمەش بزانە: ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریانداوە بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان ناکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: لایەن و فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە چەندینجار تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان پەکخستووە، ئەوان داوا دەکەن هەندێک قەزای پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەیەک پاکێج لەگەڵ هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، هەڵەبجە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و ڕەتیدەکەنەوە ئەو پڕۆژەیە بە گۆڕانکاری کارگێڕی دیکەوە ببەسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





