بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەرلەمانتارانی شیعە مەرجیان هەیە
- کوردستان
- 26 ئازار

پەرلەمانی عێراق - مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لایەنە شیعی و سوننییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕێگریی لە تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەن، لە بەرامبەردا داوا دەکەن هەندێک قەزای پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەیەک پاکێج لەگەڵ هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا.
وێنە گەورەکە: بڕیاربوو شەوی ڕابردوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابەوە دانیشتنەکە دواخرا. بەشێک لە پەرلەمانتارانی عەرەبیش لەبری ئەوەی بچن نیساب تەواو بکەن، هەر لەنێو کافتریای پەرلەمان بەدیار یارییەکەی عێراق و فەڵستینەوە دانیشتبوون، عێراقیش یارییەکەی دۆڕاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو ئەمشەویش دانیشتنەکە کاتژمیر 8:00 بکرابا، هاوکات بڕگەیەکیش بۆ کارنامەکە زیادکرا بوو، ئەویش خوێندنەوەی دووەمە بۆ یاسای دەستەی حەشدی شەعبی، بەڵام دوای تێپەڕبوونی دوو کاتژمێر نیساب تەواو نەبوو، بەم هۆیەوە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
لەلایەکی دیکەوە: ژمارەیەک پەرلەمانتاران ئیمزایان کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی قەزای زوبێر لە پارێزگای بەسرە بدرێت، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، هەڵەبجە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و ڕەتیدەکەنەوە ئەو پڕۆژەیە بە گۆڕانکاری کارگێڕی دیکەوە ببەسترێتەوە.
زانیاریی تایبەت: یاڤا میدیا قسەی لەگەڵ هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان کرد، پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو و کۆمەڵ، هەموویان دەڵین لەسەر قەزییە نیشتمانییەکان کۆدەنگ و یەک بڕیارن، ئەگەر پەرلەمان دەنگ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەدات، ئەوا لە داهاتوودا ئەوانیش دەنگ بە هیچ پڕۆژەیاسایەک نادەن، تەنانەت دەڵێن بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان ناکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.
باکگراوند: لە مانگی چواری ساڵی 2023ەوە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت.
ئەمەش بزانە: ئەگەر بێت و دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، ئەوا بەگوێرەی یاساکە هەڵەبجە دەبێتە 19هەمین پارێزگای عێراق، بەمەش لەڕووی ئابوورییەوە گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، لە بودجەی عێراقیش وەک پارێزگایەک بودجەی تایبەتی خۆی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





