
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داواکارییەکی باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕانی پەسەند کرد، بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسی نیشتیمانی بزووتنەوەکە لە ڕۆژی 5ـی مانگی داهاتوودا.
چیرۆکی سەرەکی: ئێستا گۆڕان بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانییەوە بووەتە دوو باڵ، باڵی گەڕەکی کوردسات دانا ئەحمەد مەجید سەرۆکایەتی دەکات و میدیای بزووتنەوەکە وەک ڕێکخەری گشتی ناوی دەهێنێت، باڵی گردی زەرگەتەش ڕێنمایی لە چیا نەوشیران مستەفا وەردەگرن، هەوڵەکانیش بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیش تائێستا بێ ئەنجام بوون.
نوسراوی فەرمی: 26ـی ئەم مانگە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەک دەربڕیی کە یاسین حەمە عەلی، نوێنەری دەستەی گشتی گۆڕان تۆماری کردبوو و تێیدا داوایکردبوو کۆنگرەی گۆڕان ڕۆژی شەممە 2025-04-05، لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆن دەڵێت، ڕەزامەندە بە ئەنجامدانی کۆنگرە لەو کات و شوێنەی دیاریکراوە.
زانیاریی زیاتر: جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان (باڵی گردەکە) لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، نوسراوەکە سەلماندی کە ئەوان بەرەی دەستوورن و هەنگاوەکانیان دژی کودەتا و هەڵگەڕانەوە لە دەستوری ناوخۆی گۆڕان سەرکەوتوو بوو، بۆیەش "گۆڕانخوازانی راستەقینە کە پابەند بوون بە بەرنامەی سیاسی گۆڕان و کەلەپووری نەوشیروان مستەفا و دەستووری ناوخۆوە ئامادەکاری تەواو بکەن و هەمو ئەندامانی دەستەی گشتی بانگێهێشت دەکەین بۆ بەشداری کۆنفرانسی نیشتیمانی لە رۆژی دیاریکراودا ئامادەبن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت