ئاڤا نیوز
لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM مووچەخۆران سەرەڕای خۆتۆمارکردنیان لە هەژماری من، بەشێک لەوانە دەبێت ڕێگەی هاتووچۆ بگرنە بەر بۆ شارێکی دیکە تاوەکو پارەکانیان ڕابکێشن ئەمەش تێچوویەکی دیکەیە لەسەر ئەو هاونیشتمانیانە دەوەستێت، ئەو مووچەخۆرانە داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوونیان بۆ بکات.
وێنە گەورەکە: لەکۆی یەک ملیۆن مووچەخۆر، تاوەکو ئێستا 732 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون، 405 هەزار کارتی بانک دابەش کراون و 313 هەزار مووچەخۆریش کارتەکەیان کارایە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەوەی هیچ ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە لە قەڵادزێ نییە، بۆیە مووچەخۆران ناچارن لە قەڵادزێوە بچنە شاری ڕانیە بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من لەوبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "کار لەسەر دانانی ئامێرەکانی دەکەین لەهەموو کوردستان هەر 1000 کەسێک، ATM ـێکی بۆ دادەنرێت."
- بۆ نموونە ئەگەر قەڵادزێ، 5 هەزار مووچەخۆری هەبێت لە 5 بانکی جیاواز پێنج ATM ـی بۆ دادەنرێت.
باکگراوند: ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، 'پڕۆژەی هەژماری من'ـی ڕاگەیاندووە، تاوەکو ئێستا تەنیا 550 ATM لە 200 شوێنی جیاجیای هەرێمی کوردستان دانراون، 313 هەزار مووچەخۆر دەتوانن مانگانە مووچەکانیان ڕابکێشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت