
سێ ئافرەت و چەند منداڵێک لە کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ زێدی خۆیان، ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەی نزیکەی 200 خێزان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) سەرپەرشتی دەکات، نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراوەتەوە، 15 هەزاریان عێراقین، بەغداش جەخت لە گەڕانەوەی هەموویان دەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی سووری بە میدیای عێراقیی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی شەممە 29-3-2025، نزیکەی 200 خێزانی عێراقی کە لە 700 کەس پێکهاتوون، کەمپی هۆل بەرەو عێراق بەجێبهێڵن.
زانیاریی زیاتر: لەو چوارچێوەیەشدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی چەندین پاسی عێراقی بە یاوەری هێزەکانی ئەمریکا، چوونەتە نێو خاکی سووریا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئەو خێزانانە دەکەن سەرەتا لە کەمپی هۆلەوە بۆ کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا.
لەلایەکی دیکە: "هەماهەنگی لەنێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی عێراق بەردەوامە تا هەر خێزانێکی عێراقی ئارەزوو بکات، بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنرێنەوە".
ئەمەش بزانە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کردووە، تا ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو سێ هەزار و 200 خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ وڵاتەکانیان گەڕاندووەتەوە کە پێکهاتوون لە 12 هەزار و 500 کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





