مەسرور بارزانی: زۆر دڵتەنگم بۆ ئەوانەی لە بوومەلەرزەکەی میانمار و تایلەند گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 28 ئازار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ دیمەنی وێرانی دوای بوومەلەرزەکەی تایلەند
ئاڤا نیوز
لە هەژماری فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی ئێکس، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاوخەمی و دڵتەنگی خۆی دەربڕیووە بۆ ئەوانەی بە هۆی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی تایلەند و میانمار گیانیان لەدەستدا.
وێنە گەورەکە: بوومەلەرزە یەکێکە لە ڕووداوە سروشتییەکان و ئەو وڵاتانەی دەکەونە سەر هێڵی بوومەلەرزە، کاریگەرییەکانیان بە ڕوودانی بوومەلەرزە زیاتر دەبێت، زیانیان زۆرتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "زۆر دڵتەنگ و نیگەرانم بە ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیەی میانمار و تایلەندی گرتەوە و ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا، سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی ئەوانە دەکەم گیانیان لەدەستدا و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.7 میانمار و تایلەندی هەژاند، بەو هۆیەوە زیاتر لە 144 کەس گیانیان لەدەستدا، 732 کەسی دیکەش برینداربوون، سەدان خانوو و باڵەخانە بەو هۆیەوە ڕووخان و خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەی گشتی وەستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت