
کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا خەریکی چاککردنی کارەبایە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ناوەڕاستی مانگی چوار بەفەرمی نرخ بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دابنرێت، ئەوەی ئێستا هەیە ئەزموونییە و نامێنێ.
وێنە گەورەکە: کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، تائێستا لە بەشێکی شارەکانی هەولێر و سلێمانی دهۆک جێبەجێ کراوە و بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بگرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیوویەتی لە کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە مانگی چوار بڕیار لەسەر نرخی کارەباکە دەدرێت و بە کۆدەنگی بڕیاری لەسەر دەدرێت نەوەک تەنیا لایەنێک بڕیار بدات.
زانیاریی زیاتر: نرخی هەر کیلۆ واتێک هەر ئاوا دانانرێت، هەڵسەنگاندن دەکرێت، بەجۆرێک دادەنرێت لەگەڵ گوزەران و ژیانی هاونیشتمانیان بگونجێت و لەوەی ئێستا هەیە هەرزانتر دەبێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئێستا بە چوار شێواز نرخی کیلۆوات دادەنرێت:
سفر بۆ 400 کیلۆوات بە نرخێک، 400 بۆ 800 کیلۆوات زیاتر دەبێت، 800 بۆ هەزار و 200 کیلۆوات گرانتر دەبێت، 1200و زیاتریش گرانتر دەبێت، واتە تا زیاتر کارەبا بەکاربهێنرێت نرخەکەی گرانتر دەبێت.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەشێک لە خەڵک گلەییان هەبوو و دەیانگوت گرانە، زۆربەی گلەییەکانیش بەهۆی ئەوە بوون شارەزای سیستەمەکە نەبوون و کارەبای زۆریان بەکاردەهێنا و ئامێری زیادەیان نەدەکوژاندەوە، ئێستا کە شارەزابوون گلەییەکان کەمتر بوونە. بەشێکی دیکەیان گلەییان هەبوو، ئەیانوت نرخی کیلۆ واتی کارەبا زۆرە.
چارەسەرەکان: لەکاتی دانانی نرخی فەرمی گلەیی و نیگەرانی هاونیشتمانیان لەبەرچاو دەگیرێت، دانانی نرخی کیلۆواتیش هەر بە چوار شێوازی جیاواز دەبێت، بەڵام هەرزانتر دەبێت لەوەی ئێستا هەیە.
باکگراوند: پڕۆژەی ڕووناکی حەوت مانگە چووەتە قۆناغی جێبەجێکردن، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک 35 گەڕەک و ناوچە کارەبایان کراوەتە 24 کاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





