
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە چایخانەی مەچکۆ
ئاڤا نیوز
کونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕووێکەوە باش و پتەون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە ڕۆژی جلی نەتەوەییە لە هەرێمی کوردستان، بەم بۆنەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیای بۆ بازاڕی هەولێر بانگهێشت کرد.
ئومێد خۆشناو و ماکسیم ڕوبین پیاسەیەکیان بەنێو بازاڕی هەولێردا کرد و چایەکیان لە چایخانەی مەچکۆ خواردەوە، دواتر سەردانی بازاڕی قەیسەرییان کرد و پێکەوە بۆ نیوەڕۆ کەبابیان خوارد.
لێدوانە فەرمییەکان: ماکسیم ڕوبین لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا بە ئاڤا نیوزی گوت: "پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و کولتوورییەکانی هەولێر و مۆسکۆ زۆر باش و پتەون، من لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری هەولێر لەم شوێنە شیرین و مێژووییەم، هیوای ئارامی و بەهارێکی خۆش بۆ گەلی کورد دەخوازم".
هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ مۆسکۆ، لە چایخانەی مەچکۆ لەگەڵ کوسوڵی گشتیی ڕووسیا کۆبووینەوە، بە بۆنەی ڕۆژی جلی نەتەوەییەوە پێمخۆش بوو لێرە کۆببینەوە". ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کونسوڵی ڕووسیا وەک ئامادەکاری بۆ جەژنی نەورۆز ئەمڕۆ جلی کوردی بەدوورین دەدات.
لێدوانی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر بۆ ئاڤا نیوز

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت