
وێنەی وەزیرەکانی حکومەتی نوێی سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکهێنانی حکومەتی نوێی دیمەشق ڕەتدەکاتەوە و داوای حکومەتێکی گشتگیر دەکات کە نوێنەرایەتی فرەچەشنی گەلی سووریا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی 2025-03-29، بەسەرپەرشتیی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، حکومەتی نوێی ڕاگوزەری سووریا ڕاگەیێنرا و کابینەکە تەنیا یەک ئافرەتی تێدایە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئیدارەی خۆسەر حکومەتی نوێی دیمەشقی بە ڕژێمی پێشوو دەچووێنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە هەر بڕیارێک بەبێ بەشداری ئەوان دەربچێت پەیوەندی بەوانەوە نییە و داوای کۆتاییهێنان بە سیاسەتەکانی وەدەرنان و پەراوێزخستن دەکات و بە پێویستی دەزانێت حکومەتێک بێت کە هەموو سوورییەکان بەبێ گوێدانە مەزهەب و ئایین و نەتەوەکانیان لەخۆ بگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە حکومەتەکە ڕەنگدانەوەی ئەو فرەچەشنی و فرەیییە نییە کە لە کۆمەڵگەی سووریادا هەیە و دەڵێت: "لەماوەی چەند هەفتە و چەند مانگی ڕابردوودا، سوورییەکان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر بوون. بەڵام ئەو حکومەتەی ڕایگەیاندووە، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش هاوشێوەی حکومەتی پێش خۆی بووە، نەیتوانیوە هەمەجۆریی سووریا لەبەرچاو بگرێت و بەردەوامیش بووە لە هەژموونی لایەنێک".
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئیدارەی خۆسەر ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەو سیاسەتانەی دەسەڵاتدارانی دیمەشق پەیڕەوی دەکەن، وڵات دەبەنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم، کە حوکمڕانی لە ناوەنددا دەمێنێتەوە و پرۆسەی سیاسی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا ناکات.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: ئیدارەی خۆسەر جەخت لەوە دەکاتەوە هەر حکومەتێک ڕەنگدانەوەی ئەم فرەچەشنییە نەبێت، ناتوانێت وڵات بە باشی بەڕێوەببات، بەڵکو قەیرانەکانی ئێستا قووڵتر دەکاتەوە.
چارەسەرەکان: ئیدارەی خۆسەر داوای کۆتاییهێنان بە سیاسەتەکانی وەدەرنان و پەراوێزخستن و هەنگاونان بەرەو لەخۆگرتنی هەموو سوورییەکان بەبێ گوێدانە مەزهەب و ئایین و نەتەوەکانیان دەکات.
داواکاری فەرمی: ئیدارەی خۆسەر لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکە جەخت لەسەر داواکارییە بنەڕەتییەکانی سوورییەکان دەکاتەوە، لە بوونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی، لامەرکەزی، کە مافەکانی هاووڵاتیان و بەشدارییەکی دادپەروەرانە لە ژیانی سیاسیدا مسۆگەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






