
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بە کۆمەڵێک بەرنامە و بڕگەی تایبەت، مانگی ڕەمەزانی بە یەک ملیار و نیوی بینەر لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی سوشیاڵ میدیا تێپەڕ کرد و هەزاران خێزانی لە هەرچوار پارچەی کوردستان لە دەوری یەک شاشە کۆکردەوە.
وێنە گەورەکە: دامەزراوەیەکی میدیای ئاڤا لەسەرەتای دروستبوونییەوە دروشمی " نەکراو و نەبینراوە"ی هەڵگرتووە کە ئامانجی سەرەکی پاراستنی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگەی کوردییە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، کۆمەڵێک بەرنامە و پڕۆگرام و درامای بە بەرزترین کوالێتی و بەڕەچاوکردنی پاراستنی کولتووری کۆمەڵایەتی پێشکەش کرد و خێزانەکانی لە دەوری یەک شاشە کۆکردەوە؛ یەکێک لە بەرنامە تایبەتەکانیشی "بەربانگی ئاڤا"بوو کە بەدرێژای تەواوی مانگەکە کۆمەڵێک بابەت و پرسی تایبەتی تێدابوو بۆ بینەرانی.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی سۆشیاڵ میدیاش لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا یەک ملیار و نیو بینەری هەبوو، بڕگە و ڤیدیۆ تایبەتەکانیشی ملیۆنان بینەری هەبوو، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ میدیای کوردی کە دامەزراوەیەک بە تەمەنێكی زۆر کەمەوە بووەتە سەرچاوەی سەرەکی و یەکەمی هاونیشتمانیانی هەرچوار پارچەی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا هەر لەو مانگەدا کۆمەڵێک بەرنامەی تایبەتی پێشکەشکرد کە پێکهاتوون لە '' خۆری ئاڤا، پرسیاری ئاڤا، سەلام سەلامی، لە مامۆستا بپرسە، دڵشاد کردن، ئەلوو پەری، فانۆس، یاری و دیاری، دەستەگوڵ، ڕەسووکە میوانە، سێ نامە؛ هاوکات درامایەکی تایبەتیشی پەخشکرد بەناوی "بەرەو بەرزاییەکان"، کە درامایەکی کوردی بوو و هەزاران بینەری لە دەوری خۆی کۆکردەوە.
ئەمەش بزانە: ئاڤا بۆ هەرسێ ڕۆژی جەژنیش بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر قەڵای هەولێر بۆ بینەرانی ئامادە دەکات کە لەلایەن شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری ئاڤا و هونەرمەند حەسەن غەفور، پێشکەش دەکرێت، هاوکات بۆ هەر ڕۆژێک دوو هونەرمەندی دیاری کوردستان میوانی بەرنامەکە دەبن؛ لە ڕۆژی یەکەمدا هونەرمەندان شیروان عەبدوڵڵا و خالید ڕامبۆ، کۆمەڵێک گۆرانی و بەندی تایبەتیان بۆ بینەران و گوێگران گووتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت