
لۆگۆی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕەتیدەکاتەوە ئەوان هەولێریان تۆمەتبار کردبێت بە دواکەوتنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بە پێچەوانەوە ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات بۆ دووبارە هەنارکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە لەوەی هیچ "پێشنیازێک"یان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت پێشکەش نەکردووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان "ئەپیکۆر" لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەو هەواڵەی ڕۆژنامەکە ڕەتدەکاتەوە لەبارەی ئەوەی کۆمەڵەکەیان هەولێریان تۆمەتبار کردبێت بە دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و ڕاشیگەیاند:
- کۆمپانیاکانی ئەندام لە APIKUR دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی و سەرکردەکانی تری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆڕی عێراق-تورکیاوە کە خۆشگوزەرانی بۆ هەموو عێراقییەکان بەهێز دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: له 25ی ئاداری 2023 بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی پاریس ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیرا، کە عێراق لە دژی تورکیا تۆماری کردبوو. لە ماوەی ئەو دوو ساڵە زیانی 24 ملیار دۆلاری بە ئابووری عێراق گەیاندووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لەبارەی هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت، پێشتر مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، کە هیچ ڕێککەوتنێکی نوێیان نییە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، ئێمە ئامادەین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکەین، بەو مەرجەی مامەڵەکردنی بەغدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ئەو مامەڵەکردنە بێت کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی عێراق دەیکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە