وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا بەشداری لە لوتكەی ئاسایشی سنوور دەكات
- کوردستان
- 31 ئازار
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
لەسەر داوەتنامەی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی بەریتانیا، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەریتانیا، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ئاسایشی سنوور کە وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرپرسانی ئاسایشی سنووری ژمارەیەکی زۆری وڵاتان بەشداری دەکەن.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە 31-3-2025، لوتكەی ئاسایشی سنوور بەفەرمی دەست بەكارەكانی دەكات و دوو ڕۆژ دەخایێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە بانگهێشتنامەی فەرمی گەیشتە بەریتانیا بەیاوەری وەزیری ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق، لەڕێورەسمی پێشوازیدا، چاوی كەوت بە خاتوو ییڤیت كوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و ژمارەیەك وەزیرانی داد و ناوخۆی وڵاتان.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لەمەڕاسیمی پێشوازیدا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان چاوی كەوتووە بە وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، وەزیری کۆچی هۆڵەندا، وەزیری دادی سوید، وەزیری کۆچی چین، وەزیری ناوخۆی بولگاریا، ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانی پایەبەرزی سنوور و ئاسایشی وڵاتانی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لەدەستپێكی لوتکەی ئاسایشی سنوور، کییر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وتاری کردنەوەی لوتکە پێشکەش دەکات و دواتر بەرنامەکانی لوتکە دەست پێدەکات. بڕیارە لە پەنێڵی یەکەمدا کە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سەرپەرشتی دەکات، رێبەر ئەحمەد یەکێکە لە پانێلیستەکان و وتارێک پێشکەش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






