
یاریگای نێودەوڵەتی یانەی دهۆک (لۆگۆی یانەی زاخۆ - لۆگۆی یانەی دهۆک)
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕووداوەكانی یاریی شەوی ڕابردووی نێوان دهۆك و زاخۆ، پۆلیسی دهۆک پێنج كەسی دەستگیرکرد، بڕیاری دەستگیركردن بۆ چەند كەسێكی دیكەش دەرچووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو یاریی دهۆک و زاخۆ لە خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عێراق لە یاریگەی دهۆک ئەنجامدرا، یانەی دهۆک بە 1-0 گۆڵ بردییەوە، لە دوای یارییەكە ئاژاوە دروست بووە، ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە.
لێدوان فەرمی: هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە هەر کەسە و بەگوێرەی تاوانەکەی سزا دەدرێت، هەر بۆیە شەوی ڕابردوو لە دوای یارییەکە، پۆلیس و ئاسایشی دهۆک بەدواداچوونەکانیان دەست پێکردووە.
- پێنج کەس دەستبەسەر کراون، لێكۆڵینەوەكان لە بارەی ڕووداوەكان بەردەوامن و فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەند كەسێكی دیكەش دەرچووە.
- ئەوەی ڕوویداوە دوورە لە گیانی دۆستایەتی نێوان خەڵكی دهۆك و زاخۆ، ئەوانەی بوونەتە هۆكاری ئەو كێشەیە، ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە، جا گرنگ نییە هەر كێ بێت و لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت، تەنانەت ئەندامی یانەكان بن، ئەو کەسانەی لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە قسەی نەشیاو و بێڕێزیان کردووە، دەستگیرکراون.
- "نایەڵین حەز و ئامانجی ئەو كەسانە بێتەدی كە دەیانەوێت دووبەرەكی و دوژمنایەتی لە نێوان خەڵكی دهۆک و زاخۆ دروست بكەن"، ئەو کەسانە نیازی ئاژاوەگێڕییان هەبووە، تەنیا گوزارشت لەخۆیان دەکەن، نەک هیچ یانە و شارێک.
لەلایەکی دیکەوە: دوای ڕووداوەکە، یانەی زاخۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی دهۆک هەڵوەشاندەوە کە لە چوار خاڵ پێکهاتووە:
- یانەی زاخۆ ڕێككەوتنی خۆی لەگەڵ یانەی دهۆك لەبارەی ئامادە نـەبوونی هاندەرانی لە دێربی بادینان هەڵوەشاندەوە.
- سكاڵا لەسەر بەشێك لە هاندەران و ئەو كەسانە تۆمار دەكەن كە پێیانوایە كەسانی نزیكن لەكارگێڕی یانەی دهۆك و بێڕێزییان بە یانەی زاخۆ كردووە.
- یانەی زاخۆ دوو سكاڵا لە دژی مەسعود میرال، ڕاهێنەری یانەی دهۆك تۆمار دەكات، یەكێكیان لە دادگای زاخۆ، ئەویتریان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق.
- سكاڵا لەسەر ئەو دەزگا و ڕاگەیاندنانە تۆمار دەكەن كە هەوڵی دروستكردنی كێشە و ئاڵۆزییان لەنێوان هەردوو یانەکە داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت