
دیمەنی دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لەم دوو ساڵەی دواییدا داعش زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە و زۆرێک لە سەرکردەکانی کوژراون، جەختیش دەکاتەوە کە ئێستا ئاسایشی سنوور بەهۆکاری بوونی ئامێری پێشکەوتوو باشتر پارێزگاریی لێدەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، زۆرترین نیگەرانیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ سنووری سووریایە، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی مەترسییان هەیە شانە نوستووەکانی داعش و گرووپە چەکدارەکانی دیکە بۆشایی ئەمنیی ئەو وڵاتە بقۆزنەوە و بێنەناو خاکی عێراق.
لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند:
فەرماندەی گشتیی لەنزیکەوە چاودێری هەوڵەکان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش.
ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆری سەرکردەی داعش کوژراون، لەوانەش 18 سەرکردەی ڕێكخراوەکە لە هێرشێکدا کوژران لەگەڵ کوژرانی ئەبو خەدیجە لەم دواییەدا کە والی داعش بووە لە عێراق و سووریا.
لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، تاوانی ڕێکخراو و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگیریدا، هێزە ئەمنییەکانمان ئەزموونی گەورەیان بەدەستهێناوە.
هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە پشتیوانی سوپا، حەشدی شەعبی و کەرەستە و چەکی پێشکەوتوو توانیویانە ئاسایشی سنوور بەگشتی و بەتایبەت لەگەڵ سووریا بپارێزن، بەهۆی ڕاهێنانی بەردەوام و گەشەپێدانی تواناکانیشیان، ئێستا هێزەکانمان بەراورد بە ڕابردوو بەشێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕاون
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






