دانەغاز: ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی غاز کارەبای بەردەوامی کوردستانی پێ دابین دەکرێت
- کوردستان
- 3 نیسان

کێڵگەی کۆرمۆر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی کە کاری بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات، سەرەتای ساڵی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی غاز دەگەنێتە سەرووی یەک ملیار پێ سێجا، ئەوەش پێداویستی هەرێمی کوردستان بۆ کارەبای نیشتیمانیی بەشێوەی 24 کاتژمێر دابین دەکات.
بۆچی گرنگە: ئێستا ڕۆژانە بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان نیو ملیار پێ سێجایە و 75%ـی کارەبای هەرێمی کوردستانی پێ دابین دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاریداوە تا ساڵی 2026 و لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای نیشتیمانیی بەشێوەی 24 کاتژمێر بۆ هاووڵاتیان دابین بکات کە خواست و داواکارییەکی هەرە گرنگی خەڵک بووە لە دوای ڕاپەڕینەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕیچارد هۆل، بهڕێوهبهری جێبهجێكاری كۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، پڕۆژەی "کۆرمۆر 250" کە سەرەتای ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت، قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ فراوانبوونی وەبەرهێنان لە کەرتی غازدا، چونکە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز 50% زیاد دەکات، ئەوەش پێگەی کۆمپانیاکەیان لە نەخشەی وزەی ناوچەکەدا دەباتە ئاستێکی باڵا.
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی دانەغاز و کرێسێنت پێترۆڵیۆم لەبارەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر:
تێکڕای ئاستی بەرهەمهێنانمان لە کێڵگەی کۆرمۆر (گەورەترین کێڵگەی غاز لە عێراق)، گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی ئەویش 500 ملیۆن بەرمیل هاوتای نەوتە.
ئەو غازەی ئێمە بەرهەمی دەهێنین 75%ـی کارەبای هەرێمی کوردستانی پێ دابین دەکرێت و نزیکەی شەش ملیۆن هاووڵاتی لە پارێزگاکانی کوردستان و عێراق لێی سوودمەند بوون.
تائێستا 3.5 ملیار دۆلارمان لە کێڵگەکەدا خەرج کردووە و بەهۆیەوە 20 هەزار هەلیکار دابین کراوە کە 80%ـیان کارمەندی ناوخۆن.
لە مانگی ئاداردا ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتە 525 ملیۆن پێ سێجا، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2017 ئاستی بەرهەمهێنان 75% زیادکراوە.
بەخێرایی کار لە پڕۆژەی کۆرمۆر 250ـدا دەکەین کە پڕۆژەی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەکەیە و چاوەڕێ دەکرێت پێش چارەگی یەکەمی ساڵی 2026 تەواوببێت، ئەوەش هەنگاوێکی گەورە دەبێت و توانای بەرهەمهێنان بەڕێژەی زیاتر لە 50% زیاد دەکات.
کارکردن لە کێڵگەی چەمچەماڵ دەستپێدەکەین و چاوەڕێ دەکرێت ساڵی 2026 ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لەم کێڵگەیەشدا بگاتە 71 ملیۆن پێ سێجا، بۆ ئەو مەبەستەش بەبەهای 160 ملیۆن دۆلار کۆگا و پڕۆژەی ژێرخان بۆ کێڵگەکە دروست دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
29 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت