
بەشداربووانی ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆ لە شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممەی دهۆکی ئیدانەکرد کە ئاهەنگێکی کریستیانەکانی بەبۆنەی سەری ساڵی "ئەکیتۆ" بە ئامانج گرت و دەستخۆشی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات کە ڕاستەوخۆ "تاوانبارەکە"ـیان دەستگیرکردووە، داواشیکرد بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری لە فرەیی پێکهاتەکان لە عێراق بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 1ـی نیسان لە دهۆک كەسێك هێرشی كردە سەر ئاپۆڕای بەشداربووانی ڕێوڕەسمی ئەكیتۆی كریستیانەكان و لە شوێنی ڕووداوەكە دەستگیركرا، دواتریش ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تاوانبارەکە هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بووە و بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتیان و دوو کەسی بریندار کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دکتۆر محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
٠ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی شاری دهۆکی هەرێمی كوردستان دەکات.
٠ هێرشەکە بووە مایەی تێکدانی ئاهەنگە کولتوورییە ئاینییەکە کە وادانرابوو بەخۆشی و بەهێمنی بەڕێوە بچێت.
٠ ستایشی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و کاریگەرییانەی دەسەڵاتدارانی دەکەم بە یەکسەر دەسگیرکردنی ئەنجامدەرەکە.
٠ ئەم کارە تاوانکارییە هەڕەشە لە گیانی پێکەوەژیان و لێبووردەیی دەکات کە عێراقییەکان و دەسەڵاتدارانی عێراق بە وریایی کاریان بۆ دروستکردنەوە و پاراستنی کردووە.
٠ داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین بۆ دڵنیابوون لە دەستگیرکردنی هەموو ئەوانەی کە تاوانبارن.
پشتیوانیمان بۆ کریستیانە ئاشوورییەکان لەم کاتە سەختەدا دووپات دەکەینەوە.
٠ فرەیی ئایینی و نەتەوەیی بەردی بناغەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی عێراقە و پێویستە لە هەموو کاتەکاندا پارێزگارییان لێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت