ئاڤا نیوز
ئەمریکا 10 بنکەی سەربازی لە نزیک ئێران هەیە و نزیکەی 50 هەزار سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووە. گەورەترین بنکەشی لە وڵاتی قەتەرە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا دەیان هەزار سەرباز و سەدان فڕۆکەی جەنگی لە بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە جێگیر کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن:
بنکەی ئاسمانی ئینچیرلیک و ئیزمیر لە تورکیا
لەم دوو بنکەیەی ئەمریکا لە تورکیا فڕۆکەکان چاکدەکرێنەوە و ژمارەیەک چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بنکەی ئاسمانی ئینچیرلیک هەن. هەزار و 500 سەربازی ئەمریکا لە تورکیان
بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعوودیە
زیاتر لە دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سعوودیە هەن و ئەرکیان دابینکردنی بەرگری ئاسمانی و پاراستنی فڕۆکە جەنگییەکانە.
بنکەی ئاسمانی ئەلزەفرا لە ئیمارات
زیاتر لە سێ هەزار و 500 سەربازی ئەمریکا لە ئیمارات هەن، ئەرکیان ئەنجامدانی شەڕ و ئۆپراسیۆنی هەواڵگرییە.
بنکەی پشتیوانی دەریایی لە بەحرەین
نزیکەی نۆ هەزار سەربازی ئەمریکا لە بەحرەین هەن، ئەرکیان دابینکردنی پشتیوانی دەریاییە بۆ هێزەکان.
بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدە لە قەتەر
ئەلعودەید گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نزیکەی 11 هەزار سەربازی ئەمریکی و زیاتر لە 100 فڕۆکەی جەنگی تێدایە. ئەرکی بنکەکە پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و باشووری ئاسیا.
سێ بنکەی سەربازی لە ئوردن
بنکەی تاوەری 22، بنکەی ئاسمانی موفەق سالتی و سەنتەری مەشقی هاوبەشی ئوردن، زیاتر لە سێ هەزار سەربازی ئەمریکا لە ئوردن هەن، ئەرکیان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دوو بنکەی سەربازی لە عێراق و هەرێمی کوردستان
بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار
بنکەی ئاسمانی هەریر لە پارێزگای هەولێر
نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم هەن، ئەرکیان ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆرستییەکانە.
بنکەی تەنەفی لە سووریا
نزیکەی 900 سەربازی ئەمریکا لە سووریادا هەن، ئەرکیان ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە.
بنکەی Site 512 لە ئیسرائیل
ئەرکی بنکەکە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی مووشەکی بالیستیکییە.
چوار کەمپ و دوو بنکەی سەربازی لە کوەیت
بنکەی ئاسمانی عەلی سالم و ئەحمەد جابر
کەمپی عارفجان، بویرینگ، سپیرهێد و پاتریۆت
نزیکەی 13 هەزار و 500 سەربازی ئەمریکا لە کوەیت هەن.
بنکەی ئاسمانی تومرایتی لە عومان
نزیکەی 100 سەربازی ئەمریکا لە عومان هەن.
زانیاریی زیاتر: 100 فڕۆکەی جەنگی F35 و F15 و F18 لە ئیمارات و قەتەر و ئوردن و سعوودیە جێگیرکراون.
کەشتی فرۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس هاری ترومان لە دەریای سوور و یو ئێس ئێس کارل ڤینسۆن لە کەنداوی فارس جێگیرکراون.
زیاتر لە 20 فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی لە ژاپۆن و ئەمریکاوە هێنراونەتە کەنداوی فارس.
گەشتی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە ڕێژەی 50% بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






