
ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
هەموو بژاردەکان بۆ وەڵامدانەوەی باجی گومرگی ئەمریکا لەسەر مێزی گفتوگۆکانی یەکێتی ئەوروپایە، لەوانەش ئەگەری هەیە ئەوروپا باجی گومرگی لەسەر کەرتی تەکنەلۆژیای ئەمریکا بسەپێنێت ئەگەر دانوستانەکانیان لەگەڵ واشنتن شکست بهێنن.
وێنە گەورەکە: کۆمسیۆنی ئەوروپا کە بەرپرسی سیاسەتی بازرگانی یەکێتی ئەوروپایە، ڕەتیدەکاتەوە هیچ وردەکارییەک لە بارەی زنجیرە باجەکانی ترەمپ بۆ سەر بەرهەمی ئەوروپا بۆ ئەمریکا بخاتەڕوو، بەڵام فەرەنسا، ئەڵمانیا و نەمسا پێشنیازیان کردووە کە گەورەترین کۆمپانیا دیجیتاڵییەکانی ئەمریکا لەلایەن ئەوروپاوە باجیان بەسەردا بسەپێندرێت، لەوانەش کۆمپانیای گووگڵ و مێتا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا تا ئێستا کۆمسیۆنی ئەوروپا جەختی لەوە کردووەتەوە کە دانوستان لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مارۆس سێفکۆڤیچ، بەرپرسی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە ئەنجامدانی دانوستان، بەڵام ئامادەیە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانیش بکات.
ئەگەر دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا سەرکەوتوو نەبوو، یەکێتی ئەوروپا ئەم بژاردانەیان لەبەردەستە:
باجی بەرامبەر:
کاتێک ترەمپ لە مانگی سێ بەڕێژەی 25% باجی گومرگی بەسەر بەرهەمی هاوردەکراوی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی ئەوروپا سەپاند، لە بەرامبەردا ئەوروپا بڕیاریدا بە هەمان ڕێبازی ئەمریکا مامەڵە لەگەڵ بەرهەمەکانی ئەو وڵاتە بکات.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە بەهای 28 ملیار دۆلار کاریگەریی کردە سەر داهاتی هەناردەی ئەوروپا بۆ ئەمریکا و بە هەمان بەهاش ئەوروپا لە ناوەڕاستی مانگی چوار باج بەسەر ئەمریکادا دەسەپێنێت.
لەم هەفتەیەدا ترەمپ بە ڕێژەی 20% باجی نوێی بەسەر ئەوروپادا سەپاند و بەمەش ناکۆکییەکانی دوو هاوپەیمانە دێرینەکەی خستە قۆناغێکی نوێوە، بەرپرسانی باڵای ئەوروپاش دەڵێن، لە گۆشەیەکەوە وەڵامی ئەو سیاسەتەی ترەمپ دەدەنەوە کە زیان بە ئەمریکا بگەیەنێت.
باجی تەکنەلۆژیا:
بژاردەیەکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر ئەمریکا سەپاندنی باجە بەسەر بەرهەمە تەکنەلۆژییەکانی ئەمریکا، سۆفی پریماس وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت باج بەسەر خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکاندا بسەپێنێت کە ئەمڕۆ باجیان لەسەر نییە، بەڵام دەکرێت باجیان لەسەر بێت.
بەپێی دوایین ئامار، داهاتی هەناردەی تەکنەلۆژیای ئەمریکا بۆ ئەوروپا زیاترە لە 120 ملیار دۆلار.
کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە خزمەتگوزارییە داراییە ئۆنلاینەکاندا باڵادەستن، لەوانە بانکەکان و سیستەمی پارەدان بە کارت وەک ماستەرکارد، و تەکنەلۆژیای وەک ئەمازۆن، گووگڵ، مێتا و مایکرۆسۆفت.
ئامرازەکانی بازرگانی:
ئەم بژاردەیە لە ساڵی 2023 پەسەندکراوە بۆ ئەوەی بەرامبەر هەر وڵاتێک بەکاربهێنرێت کە دەبێتە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئەوروپا، لەسەرەتادا بۆ بەرپەرچدانەوەی فشارە بازرگانییەکانی چین بۆسەر ئەوروپا بوو.
ئەمەش ڕێگە بە یەکێتی ئەوروپا دەدات ئەنجامدانی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ئەوروپا سنووردار بکات.
بەبڕوای بەرپرسانی ئەوروپا سنووردارکردنی چالاکی کۆمپانیاکانی ئەمریکا بە یاسا و باجی یەکێتی ئەوروپا نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






